کەریم شارەزا، نووسەرو شاعیری ناوداری کورد کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەریم شارەزا، نووسەری هەڵکەوتووی کورد لە باشووری کوردستان ڕۆژی شەممە، ٢ ی جۆزەردان بەهۆی پیریو نەخۆشی کۆچی دوایی کردو لە شاری کۆیە بەخاک سپێردرا.
کەریم شارەزا کە یەکێک لە ئەندامانی دامەزرێنەرانی یەکیەتیی نووسەرانی کورد لقی هەولێر بووە، لە ماوەی پتر لە ٨٠ ساڵ تەمەنی خۆیدا زیاتر لە ٢٠ کتێبی نووسیوە.
کەریم شارەزا، یهكێك بووه له ڕهخنهگركانى ئەدەبی كوردىو براى شاعیرى ناسراوى كورد ئهحمهد دڵزارهو زیاتر لە ٢٠ بەرهەمی چاۆککراو و ئامادەی چاپی هەیە.
خالید دۆسکی، وەزیری رۆشنبیریی و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و لێکۆڵەری کورد کەریم شارەزا دەڵێ: بە مەرگی نووسەر و رووناكبير كەریم شارەزا كۆڕ و سەكۆی ئەدەبیاتی كوردی یەکێک لە ڕۆڵە بە ئەمەكه كانى خۆیان لە دەستدا.
لەو پەیامەی وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە کە شاعیر و لێكوڵەر و رەخنەگر كەریم شارەزا خزمەتێكی گەورەی بە فەرهەنگ و مێژوو و ئەدەب و زمانی كوردی كردوە.