هه‌یئه‌تێکی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستان سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان له هه‌وڵیری کرد و له‌باره‌ی دوایین گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه و کوردستان ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر هه‌یئه‌تێکی رێبه‌ریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پێکهاتوو له کاک عومه‌ر باڵه‌کی و کاک قادر وریا، ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و کاک ئیبراهیم زێوه‌یی، به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی حیزب له هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستانیان له‌و شاره کرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تی خانه‌خوێ به سه‌رپه‌رستیی کاک سه‌عدی ئه‌حمه‌دپیره، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا دوایین گۆڕانکارییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ناوچه خرانه به‌رباس. هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان به ئاماژه به‌و پیلانگێڕییه ناوچه‌ییه‌ی وڵاتانی دراوسێ له دژی هه‌رێمی کوردستانیان گێڕا، تیشکیان خسته سه‌ر سیاسه‌تی دوژمنکارانه‌ی کۆماری ئیسلامی ده‌رحه‌ق به کورد و باسیان له‌وه کرد که کۆماری ئیسلامی به ده‌ستێوه‌ردان و سیاسه‌تی تێکده‌رانه‌ی له هه‌رێمی کوردستان به دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیدا ده‌گه‌ڕێ و کورد ده‌بێ ڕێگه له‌و به‌رنامه و پیلانه‌کانی ڕێژیم بگرێ.
هه‌یئه‌تی ڕێبه‌ریی حیزب هه‌روه‌ها وێڕای پێداگری له‌سه‌ر پشتیوانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له حکومه‌تی هه‌رێم، ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌رچه‌شنه هاوکارییه‌کی فیکری و عه‌مه‌لی که یارمه‌تی به پاراستنی ده‌سکه‌وته سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد له باشووری کوردستان بکا، ده‌ربڕی.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌یئه‌تی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی وێڕای به‌رزنرخاندنی نیازپاکی و پشتیوانیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، له‌گه‌ڵ هێنانه‌به‌رباسی کۆمه‌ڵێک باس و بابه‌ت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانکارییانه‌دا، هیوای خواست که به یه‌کیه‌تیی به‌کردوه‌ی هێزه سیاسییه‌کان بتوانن کۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌که بکه‌ن و به‌سه‌ر کۆسپه‌کانی ئێستای به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی کورد له باشووردا زاڵ ببن.