له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند ژن و پیاو له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به شێوه‌ی جیاواز كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ژنێك به ناوی فانووس عه‌زیزی خه‌ڵكی ئاوایی بان وره‌ی سه‌ربه به‌خشی باینگانی شاری پاروه له پارێزگای كرماشان كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردابوو ڕۆژی ڕابردوو له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمان ڕه‌زای كرماشان به هۆی كاریگه‌ریی سووتانه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا حه‌وتووی ڕابردووش كه‌سێك به ناوی سۆنیا عه‌تایی، خه‌ڵكی شاره‌كی پردیسی شاری سنه له پاركی ئاویه‌ری ئه‌و شاری له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
هه‌ر له‌و شاره چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش دوكتورێكی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵه به ناوی ئاره‌زوو قوبادی كه خاوه‌نی ٣ منداڵ بوو به خواردنی حه‌ب كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
شایانی باسه كه دیاره‌ی خۆكوژیی له ئاستی ئێران و به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌وه‌نده په‌ره‌سه‌ندووه كه كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم به سۆنامیی خۆكوژی ناویان بردووه ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار بۆ یه‌ك جاریش بێ ئامار و داتای ڕاسته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و جۆره دیاردانه‌ی كۆمه‌ڵگا كه خۆیان تێیدا به‌رپرسیارن به ڕاستی و دروستی بڵاوناكه‌نه‌وه.