ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ی زایینی، سەدان کەس لە کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی بریتانیابە مەبەستی نارەزایەتی دەربڕین بەرمابەر بە هێرشی حەشدی شەعبی و هێزەکان دژ گەلییەکانی ڕژیمی ئیسلامی عێراق و سپای پاسدارانی ئێران و هاوکات بە مەبەستی شەرەمەزار کردنی بیدەنگی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژایی بەرامبەر بەو هێرشانە کە بووە هۆی شەهید و بریندار کردنی سەدان کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە و خەڵکی بێتاانی کوردستان و ئاوارە بوونی سەدان هەزار کەس، کاتژمێر ١ی پاش نیوەرۆ لەبەردەم سەفارەتی ئەمریکا لە لەندەن خۆپێشاندانێكیان رێکخست. لەو خۆپیشاندانە دا دەیان درووشم و سلۆگان دژ بە ڕژیمەکانی ئێران، عێراق و تورکیە گوترانەوە و سیاسەتی ئەو سێ وڵاتە داگیرکەرەی کوردستانیان دژ بە بڕیاری سەربەخۆیی و خواست و ویستی گەلی ئازادیخوازی کوردستان دەستیان بە هێرشی سەربازی کرد و کوردستانیان لە ئاسمان و ئەرزەوە ئابڵووقە داوە گوترانەوە. هەرلەو پیوەندیەدا نامەیەكی سەرئاوەلا بۆ پشتیوانی لەدۆزی رەوای كوردو هەروەها ئەنجامی هەلبژاردنەكانی ٢٥ی سپتامبر و پشتگیری لە دێموكراسی و سەقامگیربوونی ڕەوشی باشوری كوردستان ئامادە کرا و بەشێکی زۆر لە خۆپیشاندەران واژوویان کردبوو، ئاڕاستەی باڵوێزخانەی ئەمریکا کرا.