رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی ٢٧/٠٧/١٣٩٦ی هەتاوی، باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی هەوشار ماڵاوایی له ژیان کرد.
عەبدوڵڵا محەممەدیان کەسێکی نیشتمانپەروەری ناوچەی هەوشار لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا لە ئاوایی حەسەنئاوای سەر بە شاری تیکاب لە ناوچەی هەوشار کۆچیدوایی کرد.
ناوبراو هەر لە سەرەتای هاتنە سەر کاری رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، خۆی و بنەماڵەکەی تەسلیمی داگیرکاری و زوڵم و زۆری ڕژیم نەبوون و سەنگەری نیشتمانپەروەری و کوردایەتییان چۆڵ نەکرد و لەو ڕێگایەشدا تووشی ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆری رژیم بوونەوە.
شایانی باسە کە کۆچکردوو کوڕێکی بەناوی خالید محەممەدیان و کوڕەزایەکی بەناوی ئارام محەممەدیان پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتن.
کۆچکردوو رۆژی پێنجشەممە لە رێوڕەسمێکی بەشکۆدا لە گوندی حەسەنئاوای سەر بە شاری تیکاب لە ناوچەی هەوشار بەخاک سپێردرا.
بەم بۆنەوە کۆمیسیۆنی راگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو ئەکات.
رۆحی شاد و هیوای تەمەندرێژیی بۆ کەسوکاری