٣ بەندکراوی خەڵکی کامیاران کە مانگ ونیوێک لەوەپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەرکرابوون ئیستاشی لەگەڵ بێ بێسەروشۆنن .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، دوو دامەزراوەی ئەمنیەتیی سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات لە دەسبەسەرکردنی ٣ کەسی خەڵکی شاری کامیاران بە ناوەکانی “هیوا نەدیمی”کوری محەممەد کەریم، “کیومرس نەدیمی” کوری مارف ، “ئقبال قوبادی” کوری ئەحمەد بێدەنگیی ڵێڕاکردووە .
ئەو٣ کەسە ڕۆژی چواشەممە ١٥ی خەرمانان بە تۆمەتی پێوەندیی لە گەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزی ئەمنیەتی رێژیم دەسبەسەرکراون و تا ئیستاش بنەماڵەکانیان هیچ هەواڵێکیان سەبارەت بە شۆنێ و هۆکاری دەسبەسەرکردنیان ڕنەگەیەندراوە.
شایانی باسە هێزە سەرکۆتکەرانی رێژیم ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی کوردستان، ناڕازییان و هەروەها چالاکانی سیاسی و فەرهنگی بە بێ بەڵگەی دادگا دەسبەرسەر دەکەن و لە ژێر فشار و ئەشکەنجە جۆراجٶرکان پەروەندەیان بۆ ساز دەکرێ زیندانی دەکرێن .