هاوسه‌ری شه‌هید فه‌تاح نادریان له شاری بۆكان ماڵاوایی له ژیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتووه به كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو سه‌دری عه‌بدوڵاهی هاوسه‌ری شه‌هید فه‌تاح ناردیان، خه‌ڵكی ئاوایی گۆگجه‌لی له ته‌مه‌نی ٧٧ ساڵیدا به هۆی پیری و نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه‌ی بۆكان ماڵاوایی یه‌كجاریی له ژیان كرد.
شه‌هید فه‌تاح نادریان پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی هێزی به‌یان و كادری كۆمیته‌ی بۆكان بوو و به‌شداریی زۆربه‌ی عه‌مه‌لیاته‌كانی ده‌كرد و به‌هۆی كزیی چاوی به سواری وڵاغ ده‌هاته‌وه بۆ ناوچه.
خوالێخۆشبوو ژنێكی وه‌ك ژنانی كوردستان ژنێكی دلسۆز و نیشتمان خۆشه‌ویست بوو و تا دوایین ساته‌كانی ژیانی چاوی له وه‌یهاتنی ئامانجه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی بوو، ئاواتی ئه‌وه بوو كوردستان به ئازادیی ببینێ.
كۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌دری عه‌بدوڵاهی پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ده‌كا و خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.