داواكاریی ٥ به‌ندكراوی مانگرتووی له به‌ندی ژنانی زیندانی ده‌ریای ورمێ نه‌هاتووه‌ته‌دی. هه‌ر له‌و زیندانه دوو كه‌سی دیكه كه پێشتر به تۆمه‌تی سیاسی دادگایی كرابوون، حوكمه‌كه‌یان پێڕاگه‌یاندن.
به‌پێێ ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، تا ئێستا داواكاریی ٥ به‌ندكراوی مانگرتوو به ناوه‌كانی زێنه‌ب سه‌كاوه‌ند، موحێبه‌ت مه‌حموودی، نوسره‌ت عه‌لینژاد، ئاڕاسته ڕه‌نجبه‌ر و نازدار وه‌ته‌نخا كه له ڕۆژی ١٩ی ڕه‌زبه‌ره‌وه‌ی مانیان گرتووه نه‌هاتووه‌ته‌دی.
مه‌ئموورانی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ له كاتی پشكنینی به‌ندی ژنان، به‌شێك له كه‌لوپه‌لی كه‌سۆكی ئه‌و ژنانه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و تا ئێستا پێیان نه‌دراوه‌ته‌وه و به‌شێكیان بۆ بژیوی ژیانیان هه‌ندێك شتیان به ده‌ست چنیوه كه له لایه‌ن ئه‌و مه‌ئمورانه‌وه براوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، دوو كه‌س به ناوه‌كانی فه‌خره‌دین ئەسریسی و كامڕان موسازاده كه ڕۆژی ٢٢ ڕه‌زبه‌ر به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له لقی 2ی دادگای شۆڕش له شاری ورمێ دادگایی كرابوون، حوكمه‌كه‌یان پێڕاگه‌یه‌ندرا و هه‌ركام حوكمی ٥ ساڵ زیندانیان بۆ بڕایه‌وه.
ئه‌و دوو به‌ندكراوه، ڕۆژی 23ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به یه‌كێك له حیزبه دژبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حیفازه‌تی سپای پاسداران له شاری شنۆ ده‌سبه‌سه‌ر و پاش 3 حه‌وتوو ڕاگرتن له گرتنگه‌كانی سپای پاسداران له شاری ورمێ بۆ به‌نده‌كانی ئاسایی زیندانی ئه‌و شاره گواسترابوونه‌وه.