دیوانی هەڵسەنگاندنی وڵات لە چەند بوارەوە مەحموود ئەحمەدینژادی سەبارەت بە هەناردەی بێنزین، نەوت و گاز پێش ئەوەی ئیزنی یاسای بۆ وەرگرێ، بە گۆرینەوەی لە گەڵ نەوتی خام تاوانبار کرد.
هەروەها دیوانی هەڵسەنگاندن ئێران رایگەیاند مەحموود ئەحمەدینژاد لە ساڵی ١٣٨٧ هەتاوی بەولاوە ٤٦٠٠ میلیارد تمەن نەوتی بە ناقانوونی فرۆشتووە کە دەبوو ئەو پارەیە بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێتەوە .
وێبسایتی “خانە ملت” سەر بە مەجلیس، ڕۆژی ڕابردوو ڕاپۆرت و حوکمی دیوانی هەڵسەنگاندنی سەبارەت بە پەروەندەیی لادانی نەوتی دەوڵەتی ٩ و ١٠ ئامادەکرابوو بڵاوکردەوە .
هەر بەپێی حوکمی دیوانیهەڵسەنگاندن، سەرۆک کۆماری پێشوو بە دانی بڕی ٤٦٠٠ میلیارد تمەن تاوانبار کڕاوە کە لە حیسابی داهاتی شیرکەتی نەوەت بۆ حیسابی ٩٣١ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕیتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەو دامەزراوە لە بووجەیی ساڵی ٩٦ پێشبینی کراوە کە دەبێ پارەی فرۆشی نەوت بۆ خەزێنە بگەڕێندرێتەوە .
لە حوکمەکەی دیوانی هەڵسەنگاندن هێشتا سەبارەت بە لادانی ناوبراو هیچ تاوانێک دیاری نەکراوە.
هەروەها دیوانی هەڵسەنگاندن ئاماژەی داوە کە بە هۆی تەسویەنەکردنی نێوان دەوڵەت وشیرکەتی نەوتی ئێران لە ساڵەکانی ٨٦ تا ٨٨ و زیاتر لە ٦٠٠میلیارد تمەن لەو نەوتەی کە بە هێزی ئینتزامی دراوبوو، یەکێکی دیکە لە کارە نائاسایی ئەحمەدینژادە کە بە پێی حوکمی دیوانی هەڵسەنگاندن دیاری کراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا فەیاز شوجاعی، دادستانی دیوانی هەڵسەنگاندنی وڵات لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا ڕایگەیاند کە مەحموود ئەحمەدینژاد ٧ حوکمی تاوانی لەو دیوانە هەیە کە لە حاڵی جێبەجێبوون دایە کە ٥ پەروەندەیان لە پێوەندی لەگەڵ نەوت دایە.
لە کۆتایدا دیوانی هەڵسەنگاندن داوای کرد کە بەدواداچوونی بۆ پەروەندەکانی سەرکۆماری پێشوویی ئێران لە ڕێگەی قانوونەوە بکرێ.