ڕۆژ نوری شاوەیس، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق ده‌ڵێ مەترسیی داعش لە دەروازەی بەغدا نیزیک بۆته‌وه.
ڕۆژ نوری شاوەیس جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆڕێکی دیالۆگ لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە ئوردن ڕایگەیاند، مەترسیی داعش گەیشتۆتە دەروازەی بەغدا، بۆیە پێویستە هەموو لایەک پشتی سوپای عێڕاق بگرن و هەروەها پێویستە “حەشدی شەعبی”ش لە ناو دەزگا ئەمنیەتییهکاندا جێگەیان بکرێتەوە.
شاوەیش ئاماژەی بەوە کردوه سوپای عێراق پێویستە بەرپرسیاره‌تیی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسییه ئه‌منیه‌تییانه بگرێته ئه‌ستۆ که به‌ره‌وڕووی عێراق بۆتەوە.
کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە ناوچەی دەریای مردوو لە وڵاتی ئوردن لە ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه ده‌ستی پێکردوه‌و مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان‌و ڕۆژ نوری شاوەیس، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق وه‌ک ئه‌ندامانی شاندی عێڕاق‌و هه‌رێمی کوردستان له‌و کۆڕبه‌نده‌دا به‌شدارن.