“گەڵا” بەرهەمی نوێ سترانبێژ و موزیسینی کورد، چیا مەدەنی بڵاو کرایەوە .
هورنەمەندی گۆرانیبێژ چیا مەدەنی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوێترین بەرهەمی خۆی پێشکەش بە مووزیکی کوردی و لایەنگرانی کرد.
چیا مەدەنی لە و بارەوە نووسیویەتی دوای ئەلبۆمی یەکەمم بەناوی “یاد” لە ساڵی ڕابردوو بڵاو کراوەتەوە هەوڵم دا بە ماندووبوون و کات تەرخان کردنی یەکساڵە دوویەمین کلیپی خۆم لە ژێرناوی “گەڵا” بڵاوبکەمەوە
ناوبراو روونی کردەوە کە “گەلا” ھۆنراوەی ئەحمەد محەممەدە، ئاواز و دابەشکردنی هی خۆیەتی، جەماڵ چەڵەبیانی بە ئامێری ڤیۆلۆن بەشدار بووە، ھەر خۆشی کاری میکس و ماسترینگی بۆ ئەنجام داوە.
کلیپەکەشی لە شاری ستۆکھۆڵم، وێنەی گرتووە، کوردە عومەر، کاری دەرھێنانی بۆ کردووە.
شایانی باسە چیا مەدەنی، کوڕی کاک حسین مەدەنی تێکۆسەری دیرینی دێموکرات لە دایکبووی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی کوردستانە، ماوەی٢٧ ساڵە لە سوید دەژیت و خاوەنی چەندین بەرهەمی بە پیزی هونەرییە.