نوێنەری مەجلیسی شورای ئیسلامیی شارەکانی شنۆ و نەغەدە دەڵێ، قەیرانی بێ ئاوی لە ئێران خەریكە لە كۆنترۆڵ دەردەچێ، و خەریکە كارەساتی گەورە لێدەکەوێتەوە.
عەبدوڵكەریم حوسێنزادە نوێنەری خەڵكی شارەکانی شنۆ و نەغەدە لە نوێنەری مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە ماڵپەری ڕەسمیی مەجلیس گوتووە كە لە ئێستادا سەدی ٧٠ی ئاوی ژێر زەوی و گڵدراوەی ئێران بەكارهێنراوە، ئەوە لەكاتێكدا كە بەشێوەی ستاندار دەبووا سەدی ٨ی ئەو ئاوە کەڵکی لێوەرگیردرابایە. هەروەها حوسێنزادە بارودۆخی بێ ئاوی لە ئێران، ئێستا بووەتە قەیران و ئەگەر ھەوڵی جیدی بۆ چارەسەریی نەدرێ، قەیرانی بێ ئاوی لە ئێران لە كۆنترۆڵ دەردەچێ و وڵات تووشی قەیران دەبێتەوە.
شیاوی باسە چەند ساڵە کارناسانی بواری جوغرافیا قەیرانی وشکبوونی سەرچاوەکانی ئیران لە داهاتوویەکی نزیک بە مەترسیدار دەزانن و لە خەمساری دەوڵەتەکانی دەسەڵاتدار لەو بارەوە رەخنەیان گرتووە.