خوێندكارێكی كورد له شاری سنه به هۆی ڕه‌خنه‌گرتن له سیاسه‌ته‌كانی سپای پاسداران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به لێدان و كوتان ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو، مسته‌فا زاهیدنیا، خوێندكاری یه‌كێك له زانكۆكانی سنه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی سه‌ربه سپای پاسداران ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ناوبراو چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش له‌گه‌ڵ خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه باسی له هه‌ڵه‌بوونی سیاسه‌ته‌كانی سپای پاسداران و قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی هێزی سپای قودس له هه‌مبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی له هه‌رێمی كوردستان كردبوو كه ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن حه‌راسه‌تی زانكۆ بانگكراوه و پاشان هێزه‌كانی سه‌ربه سپای پاسداران به لێدان و كوتان له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه.
مسته‌فا زاهێدنیا، خه‌ڵكی شاری كرماشانه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسداران به بێ هیچ مۆڵه‌تێكی قانوونی و قه‌زایی ده‌سبه‌سه‌ركراوه و تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵی هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتنی نه‌زانراوه.
شایانی باسه ناوبراو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خوێندكاری زانكۆ پێكه‌وه به شێوه‌ی ئاسایی ڕه‌خنه‌یان له سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران گرتبوو و گوتبووی كه پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان، لقی ده‌ره‌وه‌ی سپای پاسداران به پشتیوانیكرد له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و گرووپه‌كانی دیكه‌ی عێراق هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر شاری كه‌ركووك و له هه‌وڵی داگیركردنی ناوچه كوردستانییه‌كان دان.