به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێمای شه‌ڕه ٨ ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق له ناوچه‌ی دێهلۆران كه‌سێك برینداربوو و مه‌وجی‌ٍ گرتوویه‌تی.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو ده‌زگایه‌كی پووجه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین له كاتی تێكدانی كۆنه پایه‌گایه له ناوچه‌ی دێهلۆران، شۆفیره‌كه‌ی به ناوی ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌دی مه‌وج ده‌یگرێ و به سووكی برینداریش ده‌بێ و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی فریاكه‌وتن به خێرایی بۆ نزیكترین بنكه‌ی ده‌رمانی له‌و ناوچه‌یه ده‌گوازرێته‌وه.
ئه‌و ڕووداوه له ده‌ستی عه‌باسی سه‌ربه شاری دێهلۆران ڕووی داوه كه گویا ناوبراو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری دزفوول گواستراوه‌ته‌وه.
ئێران نزیك به ٤٢ هه‌زار كیلۆمیتری چواگۆشه زه‌ویی به مینی چێندراو هه‌یه كه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ناوچه كوردستانیه‌كان له مین پاك نه‌كراونه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ڕۆژی دووشه‌ممه له كاتی مین پووچه‌ڵكردنه‌وه‌دا كه‌سێك به ناوی عه‌نایه‌ت فه‌لاحی له نزیك پاسگای بورج ئه‌حمه‌دیی سنووری خه‌سره‌ویی سره‌به شاری قه‌سری شیرین به سه‌ختی برینداربوو.
له حاڵیكدا ئه‌و ته‌قینه‌وانه ڕووده‌دا كه ساڵی ١٣٩١ كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم له شاری كرماشان به بۆنه‌ی پووچه‌ڵكرنه‌وه‌ی ٧٠٠ هه‌زار هێكتار له زه‌وییه به مێن چێندراوه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌یان جێژنیان گرت و له‌و كاته‌وه به‌رده‌وام خه‌ڵك و به تایبه‌ت كاسبكاران و كۆڵبه‌رانی كورد له ناوچه سنوورییه‌كان ده‌بنه قوربانیی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینانه.
شایانی باسه كۆماری ئیسلامیی ئێران ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه ده‌بێ ناوچه سنوورییه‌كانی به مین بپارێزێ و هێزه‌كانی سپای پاسداران ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستانیان به مین ته‌نیوه و زۆربه‌ی باریكه ڕێگه‌یانیان به مین پڕ كردووه‌ته‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هێزی پێشمه‌رگه نه‌توانن خۆیان بگه‌یه‌ننه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیان.
هه‌روه‌ها ئه‌و وڵاته له سنووره‌كانی نێوان خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان، پاكستان و عێراقیش مینه‌كانی چووجه‌ڵ نه‌كردووه‌ته‌وه و ڕێگه‌ی هاتوچۆی بۆ ئه‌و شوێنانه ئاسته‌م كردووه. كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕیزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه دایه كه خاكی وڵاته‌كه‌ی به‌شێكی زۆری به مین چێندراوه و هه‌روه‌ها ئه‌و وڵاته ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ مینی دژه نه‌فه‌ر به‌كار دێنێ.