کۆبوونەوەی شووڕای ناوەندیی بەرەی یەکگرتووی کورد بەڕێوەچوو.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سکرتێری ئه‌و به‌ره‌یه گۆڕدراو به‌رنامه بۆ به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسدا دیاری کرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ” ڕۆژی نوێ”، ماڵپه‌ری به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد کۆبوونەوەی شووڕای ناوەندیی بەرە به‌به‌شداریی نوێنەرانی سەرجەم لقەکانی بەرە لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان، ئیلام‌و تاران لە شاری تاران بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەدا چەندین ئاڵوگۆڕ لە به‌رنامه‌و په‌یره‌وی نێوخۆیی به‌ره‌ی یه‌کگرتوودا کراوه‌و پۆستی سکرتێری گشتیی بۆ سکرتێر گۆڕدرا.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌دا دکتۆر رەئوف کەریمی لەجێگەی دوکتور رەحیم فەرهمەند وەکوو سکرتێری نوێی بەرەی یەکگرتوو هەڵبژێردراوهو هه‌روه‌ها ئیحسان موجتهوی، وه‌ک قایمقامی به‌ره‌و “ئازاد محەممەدیانی”ش وەکو وتەبێژی به‌ره دیاری کراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ده‌ستووری کاری شووڕای ناوەندی بەرەی یەکگرتووی کورد ساغبوونهوهو ئاماده‌کارییه‌کان بۆ چۆنیه‌تیی خۆدیتنهوی به‌ره له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی مه‌جلیسدا بووه‌و بڕیار دراوه که به‌ره بەناوی خۆیەوە بچێتە نێو پرۆسەی هەڵبژاردنەکان‌و لە هه‌موو شاره‌کانی کوردستان نوێنەری خۆی هەبێ.