لە ئاکامی ڕاودوونانی کاسبکارێکی کورد لە لایەن ھێزە ئێنتزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، شەڕ لە نێوان خەڵک و ئەو هێزانەوە ڕووی دا.
خەڵکی گوندی ئەلیاسی، شەڕ لە نێوان خەڵکی گوندی “جاور”ی لە ناوچەی سەرپێڵ زەھاو لە گەڵ ھێزە ئێنتزامییەکان ڕووی دا.
سەرلە بەیانی ڕۆژی ڕابردوو، لە کاتی ڕاودوونانی کاسبکارێکی کورد لە گوندی جاور دەشتی زەھاو ھێزە ئینتزامییەکان، ویستوویانە دەسبەسەر چەند ماشینی باری کاسبکارێکی خەڵکی گوندی ئەلیاسی دابگرن کە باری ئەو کاسبکارە کوردە جلوبەرگی منداڵان بووە و لە گەڵ خۆیان بیبەن، بەڵام خەڵکی گوندی جاوری دەشتی زەهاو نەیانھێشتووە و خەڵکی ئەو گوندە لە گەڵ ھێزە حکوومەتییەکان تووشی شەڕ و کێشە بوون.
لە ئاکامی ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونەدا، هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستیان بە سەر بەشێکی باری ئەو کاسبکارە کوردە داگرت و بەشێکی دیکە لە لایەن خەڵکەوە لە هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران ئەستاندرایەوە.