فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه‌ی سپای قودسی سه‌ربه سپای پاسداران له شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه‌دا كوژرا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران، فه‌رمانده‌یه‌كی سپای پاسدارانی ئێران به ناوی عه‌بدوڵا خوسره‌وی سه‌ربه له‌شكری فاتحین كه بۆ به‌رگریی له حه‌ره‌م چووه‌بووه به‌ره‌كانی شه‌ڕ، له شه‌ڕی نێوخۆی سووریه‌دا كوژرا.
پاسدار خوسره‌وی، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی فاتحینی سپای پاسداران كه به‌رپرسایه‌تی ڕاكێشان و ڕاهێنان و ناردنی میلیشیا چه‌كداره‌كان بۆ شه‌ڕ له ته‌نیشت هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌دی له ئه‌ستۆ بوو كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه له فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران بۆ ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری نێوخۆیی سووریه له ساڵی ٢٠١٢ بۆ ئه‌و وڵاته نێردرابوون.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌كانی ڕێژیم چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش كوژرانی پاسدارێكی دیكه به ناوی سه‌ید جاوید حوسێنی، ئه‌ندامی گرووپی فاتمیونی سه‌ربه سپای پاسداران كه له شه‌ڕكه‌ره شیعه‌كانی ئه‌فغانستان پێك هاتووه له سووریه ڕاگه‌یاند