کرێکارێکی ئیزوگامی مەسکەنی مێهر خەڵکی شاری ڕوانسەر سەربە پارێزگای کرماشان بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان، ڕۆژی ڕابردوو کرێکارێکی کورد بە ناوی “عەباس نەقدی” تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی گوندی”سیاران نهراب”ی سەربە شاری ڕوانسەر بە هۆی بەربوونەوە لە سەربان لە کاتی کارکردن گیانی لە دەست دا.
ئەو کرێکارە کوردە کرێکاری ئیزۆگامی مەسکەنی مێهری شاری ڕوانسەر بووە و لە کاتی کارکردن تووشی ڕووداوی کار هاتووە و گیانی لە دەست دا.
شایانی باسە لە وڵاتی ئێران گیان لەدەست دانی كرێكاران لە كاتی كار و بەهۆی بەربوونەوە لەبەرزایی زۆرترێن حاڵەتەكانی گیان لەدەست دانی کرێکاران لەخۆ دەگرێ و چالاكانی كرێكاری لەو باوەڕەدان نەبوونی ئەمنیەتی كار و گوێنەدانی خاوەنكارەكان ئەو رووداوە دڵتەزێنانە لێ دەکەوێتەوە.
بەپێی ئامار و زانیاریی هەواڵدەرییە نێوخۆییەكانی ئێران، رۆژانە بەشێوەی نێونجی پێنج كرێكار بە هۆی رووداوی كارەوە گیانیان لەدەست دەدەن.