بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕەزبەر میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هەوڵیان دا هێرش بکەنە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکانی خورماتوو دەوروبەری شاری کەرکووک ، بەڵام گەنجانی خۆبەخش و هێزی پێشمەرگە بەرپەرچیان دانەوە و تووشی شکستێکی گەورەیان کردن.
ئەمە لە کاتێکدا کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە سەرجەم پێشمەرگەکان و خەڵکانی خۆبەخش لە کەرکووک کردووە هەتا هێرش نە کرایە سەریان لە هەرچەشنە شەڕ و پێکدادان خۆیان بپارێزن.
میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و دەستوپێوەندییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی دەستێوردانەکانی خۆیان لە عێراق و دژایەتی کردن لە گەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی دوای بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی ڕیفڕاندمی سەربەخۆیی کوردستان لە دەورووی بەری شاری کەرکووک خەریکی کێشەنانەوەن و لە چەند رۆژی ڕابردوودا، هەوڵیان داوە شاری هەستیاری خورماتوو داگیربکەن بەڵام ئازایە لە لایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە پێشیان لێ گیراوە.
شایانی باسە زانیارییەکان باس لەوە دەکەن لە هێرشەکانی حەشدی شەعبی ١٢ کەس لە ئەو گرووپە توندڕەوە کوژراون و زیانیان لێکەوتووە.
هەروەها هێزی پێشمەرگە لە 3 لاوە گەمارۆی حەشدی شەعبی داوە و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی تەنیا لە یەک لاوە بواری هەڵاتنیان بەرەو حەویجە و ناوچەکانی دیکە هەیە.
جێی ئاماژەیە لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان خەڵکی مەدەنی بۆ پاراستنی خاکی کوردستان خۆیانیان گەیاندوە بە شاری کەرکووک.
دوای ئەو رووداوانە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا، داوای لە عێراق و کوردستان کرد توندوتیژی رابگرن و بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
هەروەها بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕاگەیاندراودا داوای وتووێژیان کردووە لە گەڵ حکوومەتی ناوەندی بۆ پێشگرتن لە هەرچەشنە شەڕ وئاڵۆزی.