ئاکادێمیی موزیکی “ئاوای کورد” له دووکانانی بێورانی شاری سەردەشت بۆ ڕێزگرتن لە بیره‌وه‌ری و کار و ژیانی هونه‌ریی هونەرمەند عەباس کەمەندی کۆڕیادێکی پێکهێنا.
له‌و کۆڕیاده‌دا که خوێندنه‌وه‌ی شێعر و پێشکێش‌کردنی ئاواز و گۆرانیی له‌خۆ گرتبوو، کۆمه‌ڵێک له ئه‌دیبان و شاعیرانی شاره‌کانی سه‌رده‌شت، بانه، بۆکان، پیرانشار، شنۆ و ساینقه‌ڵا له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تێیدا به‌شداربوون و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌کانیان پێشێکیش به یاد و بیره‌وه‌ریی مامۆستا عه‌باس که‌مه‌ندی کرد.
کۆڕیادی هونه‌رمه‌ند عه‌باس که‌مه‌ندی به کردنه‌وه‌ی په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئاکادێمیی موزیکی “ئاوای کورد” له‌لایه‌ن شۆڕش ئەبوبەکری ده‌ستی پێ‌کرد و دوای خوێندنه‌وه‌ی شیعرێک له‌لایه‌ن هیوا بێورانی، هونەرمەندی دەنگ خۆشی شاری شنۆ چەند گۆرانییه‌کی کرمانجیی پێشکێش کرد و هونەرمەندی شاری سه‌رده‌شت شیرزاد حەسەنزادەش بە حەیران و گۆرانی کۆڕه‌که‌ی ڕازانده‌وه.
له بڕگه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م کۆڕیاده‌دا شاعیران کەریم دافعی، عەلی مەحمودی و مەسعود ئیسپەندار به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کانی خۆیان خوێنده‌وه و هه‌نه‌رمه‌ندان عەزیز فرومەند، حەسەن ڕەفیع زادە و مەسعود ئیبراهیم پوور بە دەنگی خۆشی خۆیان کۆمه‌ڵیک گۆرانی و مه‌قامیان پێشکێش کرد.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆڕیاده‌دا شۆرش ئەبوبەکری، بەرپرسی ئاکادێمیی موزیکی ئاوای کورد باسی لە ژیان و هونەری ماموستا عەباس کەمەندی کرد و بە گۆرانییه‌ک کۆتایی به کۆرەکە هێنا.
شایانی باسه له کۆتایی ئه‌و کۆڕیاده‌دا خه‌ڵکی دوکانانی بێوران به کەلانە و کولیرە و دۆکلیو و خواردنی دیکه‌ی کورده‌واری میواندارییه‌کی باشی ئه‌و شاعیر و هونه‌رمه‌ندانه‌یان کرد له شار و ناوچه جۆراوجۆره‌کانی کوردستانه‌وه به‌شدارییان له‌و کۆڕیاده‌دا کردبوو.