ڕاوێژکاری ستادی بووژانەوەی گۆلی ورمێ لە نامەیەکی نهێنیدا ڕووبە حەسەن روحانی دەنووسێ، بۆ وزیرەکانی دەوڵەت پەسەندکراوەکانی بووژانەوەیی گۆلی ورمێ بەڕێوە نابن؟
بە پێی ڕاپورتی مەسعود تەجریشی، ڕاوێژکاری ستادی بووژانەوەی گۆلی ورمێ لە نامەکەی خۆیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئامارەکان وا نیشان دەدەن کە وەزیری وزە نەیتوانیوە ئەرکاەکانی خۆی بە باشی بەڕێوەبەرێ.
هەروەها ناوبڕاو ئاماژەی بەوە کرد کە “جیهاد کەشاورزی” و وزارتخانەکانی دیکە بوونەتە هۆی ئەوە کە پەسندکراوی ئەو ستادە جێبەجێ نەکرێ.
لە درێژەدا وتەبێژی ستادی بووژانەوەی گۆلی ورمێ وێڕای ڕەخنە گرتن لە وەزیرەکانی دەوڵەتی رۆحانی گوتی، شک و گۆمانم لەوە دایە کە بەڵێنیە پێشبینییەکراوەکانی دەوڵەت بۆ بووژانەوەی گۆلی ورمێ کەوتووەتە مەترسییەوە، ئاستی ئاوی گۆلی ورمێ لە ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی لە کەمیی داوە، و لە مانگی خەرمانانی ئەوساڵ ئاوی گۆلی ورمێ ٢٠سانتیمیتر لە چاو ساڵی پێشوو کەمتربۆتەوە.
هەووەها پڕۆژەی بووژانەوەی گۆلی ورمێ لە گەڵ قیرانی ماڵی رووبەرو بۆتەوە و بودجە پەسندکراوی دەوڵەت هێشتا تەرخان نەکراوە، لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو مەسعود تەجریشی ڕایگەیاند، لە کۆی ١٨٠٠ میلیارد تمەنی کە بۆ بووژانەوەی گۆلی ورمێ تەرخان کرابوو، تەنیا ٦٧٥میلیارد تمەن بۆ ئەو پرۆژەیە دراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێرەکان زەمەنی بووژانەوەی تەواوی ئەو گۆلە کە ساڵی ١٤٠٣ یان بی دیاری کردبوو یەک ساڵ درەنگتر لە بەرنامەی پێشبینیکراو جێبەجێ دەبێ.