نۆێنەری خەلکی ئیلام لە مەجلیسی شورای ئیسلامی گوتی، ڕێژەیی زۆری دەرچووانی زانکۆ لە پارێزگای ئیلام بێکارن .
بە پێی ڕاپۆرتی مێهر، جەلال میرزایی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ خەلکی ناوچەی زاگروس شاری چرداوڵ گوتی، کە ڕێژەیی زۆری دەرچووانی زانکۆ لە ئاستی پارێزگا هەروەها وڵات بێکاری لەو پەڕی خۆی دایە، هۆکارەکانی بێکاری لە ئاستی ئێراندا بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە دەستەڵاتدارانی ریژیم هیچ بەرنامەیەکی ئەوتۆیان سەبارەت وەرگرتنی خوێندکار لە رشتە جۆراوجۆرەکان لە زانکۆکاندا نیە.
هەروەها ناوبراو گوتی، لە ساڵانی ڕابردوو خوێندکارانی زانکۆ لە کاتی خۆیدا ئەگەرهەلی کاریان بۆ پێک هاتبێ، هیچ کات لەگەڵ ڕشتەی خوێندنەکەیان دژایەتیی هەبووە.
جەلال میرزایی ئەندامی کۆمیسیونی وزەی مەجلیس و نۆێنەری خەڵکی ئیلام، داوای لە دەوڵەت و نۆێنەرانی مەجلیس کرد کە بۆ چارەسەریی کێشەکانی وڵات بە تایبەت کۆتاییهێنان بە دیاردەی بێکاری و دابینکردنی بژیوی ژیانی خەڵک هەنگاوی جیددی هەڵێننەوە.
میرزایی پێداگریی کردەوە کە ئەگەر دوای شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق دەوڵەت زیاتر گرینگی بە پیشەسازی بەرهەمهێنان لە وڵات دابا و بەرنامەکانی سەبارەت بە گەشەی ئابووری لەبەر چاو گرتبا، ئەمڕۆ لەگەڵ دیاردەی بێکاری و ڕێژەی بەرزی بیكارانی دەرچووانی زانکۆ ڕووبەڕوو نەدەبووینەوە و وڵاتەکەمان زیاتر پێش دەکەوت.