لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە کارگەکانی شاری کرماشان ١٦٠ حاڵەتی کار ڕوویداوە.
بەرپرسی ئیدارەی پشکنینەکانی کاری ئیدارەی گشتی تەعاون لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی”ئیسنا” ڕایگەیاند، لە ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە کارگەکانی شاری کرماشان ١٦٠ حاڵەتی کار ڕوویداوە کە زیاتر لە سەدا ٥٠ی تایبەت بووە بە کرێکارانی بیناسازی.
ئەمیر پەرویزنیما بەرپرسی ئیدارەی پشکنینەکانی کاری ئیدارەی گشتی تەعاون ڕایگەیاندووە، زۆرترین ڕووداوەکانی کار لەو شارە تایبەت بە ئاماری ڕووداوی کار لە شیرکەتەکانی بیناسازی بوون.
بە وتەی ناوبراو، لە ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٤هەزار و ٧٨٧ کەس سەردانی ئیدارەی پشکنینی ئەو شارەیان کردووە.
شایانی باسە ڕەچاونەکردنی ڕێوشوێنەکانی ئیمەنی کار بەردەوام لە ساڵانی ڕابردوودا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران قوربانی بەدوای خۆیدا هێناوە و تا ئیستاش بەدواداچوون بۆ بنبڕکردن یان کەم کردنەوەی ئەم حاڵەتانە نەکراوە.