کتێبی “زمان و وێژه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی” له شاری سنه بۆ خوێندن لە ئاستی زانکۆی کوردستان بڵاوکرایه‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کتێبی “زمان و وێژه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی” له‌لایه‌ن د. به‌ختیار سه‌جادی، مامۆستای زانکۆ و بەڕێوەبەری بەشی زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی کوردستان و مه‌زهه‌ر ئیبراهیمی نووسراوه و له‌لایه‌ن چاپخانەی گوتار له شاری سه‌قز له چاپ درا و بڵاوکرایەوە.
ئه‌م کتێبه وه‌ک یه‌که‌م کتێبی زانکۆی کوردستان له شاری سنه‌یه که بۆ وانه گوتنه‌ی فێرکاریی زمانی کوردی و له ئاستێکی زانکۆی نووسراوه‌ته‌وه و بڕیار و‌ایه له زانکۆی کوردستان لە سنە وانه‌ی پێ بگوترێته‌وه.
شایانی باسە ماوه‌ی سێ ساڵه به‌شی زمانی کوردی له زانکۆی کوردستان له سنه کراوه‌ته‌وه و ساڵانه نزیکەی ۳۰ خوێنکاری زمانی کوردی وه‌رده‌گرێ.
بەپێی مادەی ١٥ی قانوونی بنەڕتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران خوێندن و نووسین بە زمانی دایک بۆ هەموو پێکهاتە نەتەوەکانی ئیڕان ئازادە، بەڵام ئەو مادەیە تەنیا بە نووسراوە هەیە و لە هیچ یەک لە قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک وانەی ڕەسمی ناخوێندرێ و تا ئێستاشی لەگەڵ بێ ئەو مادەیە جێبەجێ نەکراوە.