کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری سەردەشت بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، دوانیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی”فاروق” کە بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی ڕووی لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سەردەشت کردبوو، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرزاییەکانی چیای “زەردکە”ی ناوچەی “بێتووشی” شاری سەردەشت بریندار کرا و لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنی مانگی سوور گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە.
یەکێک لە خزم و نزیکانی ئەو کۆڵبەرە راگەیاندووە لە لای سینگیەوە گوللەی بەرکەوتووە و بریندار بووە و بارودۆخی زۆر باش نیە.
هەر لەو پێوەندییەدا، چەند شەو لەوەپێش کاسبکارێکی کورد بە ناوی “کامیل مەحموودی” تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی پەسوێی شاری پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هەنگی سنووری، کوژرا.