وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریكا، چوار دامەزراوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە لیستی ڕەشی گەمارۆکان خۆی هاویشت.
ڕۆژی ڕابردوو دۆناڵد ترا‌مپ سه‌رکۆماری ئا‌مریكا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز رێگه نادا ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ناوكی و چالاكییه‌كانی ئه‌و وڵاته له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست سنووردار ده‌كه‌ن. هەروەها گوتیشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوامە لە دەستێوەردانەکانی لە ناوچە و هەر بۆیە گەورەترین مەترسییە بۆ سەر رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
دۆناڵد ترا‌مپ له كاتێکدا ستراتیژیه‌تی نوێی وڵاته‌كه‌ی له دژی ئێران رایگه‌یاند، تاران پاڵپشتی تیرۆر و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك حیزبوڵڵای لوبنان و حەشدی شەعبی ده‌كا. له ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا، كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له دژی ئا‌مریكا و كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كان ئه‌نجام داوه.
سەرکۆماری ئا‌مریكا لە درێژەدا گوتی، ئێران هەروەها پشتیوانی لە رێژێمی ئه‌سه‌د له سووریە ده‌كا كه چه‌كی شیمیایی له دژی هاووڵاتییانی مەدەنیی خۆی به‌كارهێناوه. رێژێمی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یەكی به‌رده‌وامه بۆ ناسه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و تەنانەت هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هاوپه‌یمانانمان له ناوچه‌كه.
هەروەها ناوبراو له باره‌ی سپای پاسدارانی ئێرانیشەوە رایگه‌یاند كە ئه‌و سپایه به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی نیزامی له ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئێران ئه‌نجام ده‌دا و له ژێر چاودێری راسته‌وخۆی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی دایه و هاوكاری ته‌واوی گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌كا و هەروەها له دژی ئا‌مریكا و له‌سه‌ر دروشمی مه‌رگ بۆ ئا‌مریكا و مه‌رگ بۆ ئیسرائیل بەردەوام كار ده‌كا.
هه‌روه‌ها ترا‌مپ گوتی ئه‌گه‌رنه‌توانین به هاوكاریی كۆنگره و هاوپه‌یمانان نه‌توانین پێداچوونه‌وه به ڕێكه‌وتنی ناوكی‌دا بكه‌ین، ئێمه كۆتایی پێدێنین.
ترا‌مپ سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه دوا بڕیاری نه‌دا و بۆ كنۆگره‌ی نارد و كۆنگره ده‌بێ له ماوه‌ی 60 ڕۆژدا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدا و پاشان ترا‌مپ ئیمزا ده‌كا.
پاش قسه‌كانی سه‌ركۆماری ئا‌مریكا سه‌باره‌ت به سپای پاسداران و ڕێكه‌وتنی ناوكیی ئێران و زلهێزه‌كان حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌ركۆماری ئێران ڕایگه‌یاند كه “ئه‌گه‌ر ڕۆژێك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌م بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و لایه‌نی به‌رامبه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه هه‌ڵوێستێك بگرێ، ئێمه‌ش بێ ئه‌وه‌ی كه كات به فیڕۆ بده‌ین وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه.”
هه‌روه‌ها ڕۆحانی له كاردانه‌وه‌ی قسه‌كانی ترامپدا ده‌ڵێ، ڕێكه‌وتنی ناوكی، ڕێكه‌وتنێكه كه له‌سه‌ر بڕیاری شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌ئید كراوه و به‌ڵگه‌یه‌كی دوو لایه‌نه‌ی نێوان ئێران و ئا‌مریكا نیه كه ئا‌مریكا چۆنی پێ خۆش بێ هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكا.