بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی ماکۆ کاسبکارێک بە توندی بریندار کەسێکی دیکە لە پیرانشاریش بە تەقەی ڕاستەوخٶی هێزی ئینتزامی ریژیم کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هێرانا، ماشینی کاسبکاران لە سنووری ماکۆ کەوتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی کە لە ئاکامی ئەو هێرشەدا قادر ئەحمەدپوور بە توندی بریندار بوو.
هەروەها پاش ئەو ڕووداوە، و بریندار بوونی قادرئەحمەدپوور کەلوپەلەکەی لە لایەن هێزی ئینتزامی دەستی بەسەر داگیرا و ناوبراویش بۆ نەخۆشخانەی شاری خۆی راگۆاسترا .
هەروەها قادر ئەحمەدپوور بەهۆی هەژاری و بێکاری لەگەڵ چەند کەسی دیکەی ئەو ناوچەیە ماشێنیکی بارهەڵگریان بە شەریکی کڕیبوو بۆ ئەوەی کە پارویەک نان بۆ بنەماڵەکانیان پەیدا بکە کە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە تەقەیان لێدەکرێ و لە ئاکامدا بریندار دەبێ.
چەند ڕۆژ لەوەپێش بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رێژیم لە پیرانشار کاسبکارێکی دیکە بە ناوی کامیل مەحموودی خێزاندارە و تەمەنی ٣٠ ساڵە کوژرا.
شایانی باسە لەو دوو ڕووداوەدا هەنگی سنووری بە گومانی پێبوونی کەلوپەلی قاچاخ، بێ لەبەر چاوگرتنی ڕێوشوێنە نیزامییەکان ڕاستەوخۆ تەقەیان لێکردوون.