وریا دڵ ئەنگیز، چالاكێکی مەریوانی پاش ١٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی، لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان بۆ گرتووخانەی شاری سنە گواسترایەوە.
وریا دڵ ئەنگیز ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەر، پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان دەستبەسەر کراوە.
ناوبراو ئەندامی کۆمیتەی بژێوی و کار و هاوکاری ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە چوار ڕۆژ پێشەوە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە مەریوانییە هیچ زانیارییەکی ورد نەزانراوە.
پاش خۆشی دەربرینی هاووڵاتییانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مەڕ پشتیوانی ڕاپرسی سەربەخۆیی کوردستان، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی کورد لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون کە لە ناو ئەو هاووڵاتییانەدا ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی بەرچاو دەکەون کە هەتا ئێستا لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕاگیراون.