بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری بانە، رۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢١ی ڕەزبەر تەقینەوەی مینی پاشماوەی شەڕی ئێران و عێراق بۆ بە هۆی نوقستان کردنی لاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵە بە ناوی نەجمەدین قادری و لاقی ڕاستی پەڕیوە.
شیاوی باسە تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان ساڵانە زیان وخەساریی جەستەیی زۆر دەگەینێ بە خەڵک و بەتایبەتی جووتیاران و کاسبکارانی سەرسنوور.
بە پێی ئامارە بڵاوکراوەکانی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ،
هەر لە ماوەی ئەو سێ مانگەی هاویندا ٧ کەس بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون و بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و برینداربوون گەیشتووتە ٢٨ کەس.
شیاوی باسە خاوێن نەکردنەوەی کێڵگە مێنڕێژکراوەکانی شەڕی ئێران و عێراق و هەروەها مینڕێژکردنی ناوچە سنوورییەکان لە لایەن سپای پاسدارانەوە بە بیانووی جموجۆڵی دژبەرانی نیزام، هەموو ساڵ کارەساتی گیانلەدەستدان و کەم ئەندامی دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکانی لێدکەوێتەوە.