داعش له دوو وڵاتی سووریه‌و عێڕاق په‌ره به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌دا. داعش نیوه‌ی خاکی سوورییه‌ی گرتوه‌و له عێڕاقیش خه‌ریکه به‌ره‌و به‌غدا پێشڕه‌وی ده‌کا.
گرووپی چاوەدێری مافەكانی مرۆڤی سوریه ڕایگەیاند گرووپی داعش دەستی بەسەر دوایین بازگەی سنووریی نێوان سووریەو عێراقدا گرتووە. بەم شێوەیە دەوڵەتی بەشار ئەسەد بە كردەوە كۆنتڕۆلی سنوورە هاوبەشەكانی نێوان سووریەو عێراقی لە دەست داوه‌و چەند بەشێكی بەربڵاوی ئەم ناوچانەش بە تەواوی که‌وتوونه‌ته ژێر دەستی داعشه‌وه. هەروەها گرووپی داعش توانیویەتی پاش چەند ڕۆژ شەڕو پێكدادانی خوێناوی، شاری مێژوویی پالمیرا هەڵكەوتوو لە ٢١٥ كیلیۆمیتریی شاری دەمێشق داگیر بكا.
پێشره‌وییه‌کانی ئەم گرووپە لەو ماوەیەدا تەنیا لە سووریە نەبووە، بەڵكوو لە عێراقیش داعش به خۆڕێکخستنه‌وه به‌هێز ده‌رکه‌وتووه. بەم جۆرە كە لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە 5 ڕۆژ پێش داگیركرانی شاری پالمیرا لە سووریە، گرووپی داعش توانیبووی بەسەر چەند بەشێكی گرینگی شاری ڕۆمادی، پێتەختی پارێزگای ئەلئەنبار لە عێراقشدا زاڵ ببێ.
گرووپی چاوەدێری بارودۆخی مافەكانی مرۆڤی سووریە ده‌ڵێ لە حاڵی حازردا گرووپی داعش نزیكەی نیوەی خاكی سووریەی به ده‌سته‌وه‌یه‌و، بەڕای زۆربەی لایەنەكان، پێشره‌وییه‌کانی ئەم دواییانەی داعش لە سووریە نیشانەی كەمبوونەوەی توانای هێزەکانی به‌شار ئه‌سه‌دو ئۆپۆزیسیۆنی میانه‌ڕه‌وی ئه‌و وڵاته‌یه.