پەیامنێرێکی ئاژانسی موکریان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکان لە شاری سەقز دەسبە سەر و بۆ زیندان گوسترایەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی موکریان، بەختیار خۆشناو نزیک دوو حەوتوو لەوەپێش لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری سەقز له شوێنی کارەکەی دەستگیر کراوه و ئێستا له زیندانی ناوەندیی ئەم شارەدا ڕاگیراوە.
هەروەها خۆشناو سێ مانگ لەوەپێش له دادگای شۆڕش لە سەقز به “چالاکیی پڕۆپاگەندیی دژی ڕێژێم” تۆمەتبار کرا. له داواکارییەکەی ناوبراودا هاتووه که هۆکاری ئەم تۆمەته، گفتوگۆکردن لەگەڵ رادیۆیەکی دەرەوه بووه و هەر بۆیە حوکمی سێ مانگ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێ.
شایانی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ، سەرنووسەری رۆژنامەی “دەنگی کوردستان” لەلایەن هێزه ئەمنییەکانی ئێرانەوه له شاری سنه دەستگیر کرا. و دوای بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.