به‌دوای بانگكرانی كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری له شاری سنه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو دوو چالاكی كرێكاری به ناوه‌كانی سۆهراب جه‌لالی و شه‌ریف ساعێدپه‌نا له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیدا له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه خۆیان به ستادی خه‌به‌ریی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌و شاره بناسێن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیگه‌یاندن به پێكهێنانی دامه‌زراوه‌ی كرێكاری، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش ٤ چالاكی كرێكاری به ناوه‌كانی خالید و غالب حوسێنی، شه‌یف ساعێد په‌نا و موزه‌فه‌ر ساڵح نیا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری سنه بانگ كران. هه‌روه‌ها به‌دوای ئه‌و ٤ كه‌سه‌دا ٢ كه‌سی دیكه‌ش به ناوه‌كانی حه‌بیبوڵا كه‌ریمی و په‌یام محه‌ممه‌دی نوره له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه له چالاكانی كرێكارانی‌و مه‌ده‌نیی ئه‌و شاره بانگی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كان كراون.
موزه‌فه‌ر ساڵح نیا، ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌كیه‌تیی ئازادی كرێكارانی ئێرانه. ئه‌و یه‌كیه‌تییه ڕۆژی ٤ی ئه‌و مانگه له‌لایه‌ن مه‌ئمووره‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌سبه‌سه‌ركرابوو. ڕۆژی ڕابردوو به دانانی گرێوی 20 میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا.
كۆمه‌ڵێك له چالاكانی بانگكراوی ئیتلاعات له ماوه‌ی چه‌مد ڕۆژی ڕابردوودا، پێشتریش ده‌سبه‌سه‌ركرابوون و پێشینه‌یان هه‌بووه. سه‌ید خالید حوسێنی و سۆهراب جه‌لالی له‌و ده‌سبه‌سه‌ركراوانه بوون كه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كۆڵبه‌ران له شاری سنه ده‌سبه‌سه‌ركرابوون.