ئه‌گه‌ر گه‌مارۆ خستنه‌سه‌ر سپای پاسداران و له لیستی تیرۆریزم هاویشتنی ئه‌و ڕێكخراوه له‌لایه‌ن ئامریكاوه كاردانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی لێكهوتهوه.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌ركۆماری ئێران، ڕۆژی ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ر دژایه‌تی ئا‌مریكا له‌گه‌ڵ ڕێكه‌وتنی ناوكی و به تیرۆریزم ناسینی سپای پاسداران له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه به تونی ڕه‌خنه‌ی گرت و گوتی، ئا‌مریكا به‌و كاروه دووجار هه‌ڵه ده‌كا.
ڕۆحانی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گوتی، هه‌ڵه‌كانی ئا‌مریكا یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه له به‌رجام بڕواته ده‌رێ ودووهه‌م ئه‌وه‌ی كه سپای پاسداران له لیستی تیرۆریزمی جیهانی بهاوێژێ هه‌ڵه‌ی به‌دوای هه‌ڵه‌دا كردووه.
سه‌ركۆماری له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، سپای پاسداران له ناوصهدا زۆر خۆشه‌ویسته و ئا‌مریكا بۆئه‌وه‌ی كه داعش بۆ 20 ساڵی دیكه له ناوچه‌دا بێڵێته‌وه ڕقی له سپای پاسدارانه و پێی تووڕه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سپای پاسداران ته‌نیا هێزێكه دژی هێزه داگیركه‌ره‌كان له عێراق، سووریه و لوبنان به به‌رنامه و پلانه‌وه به‌ره‌نگاریان ده‌بێته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵه ئه‌مڕۆ دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا دوایین بڕیار سه‌باره‌ت به سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌دا. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌شدا محه‌ممه‌دعه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران ئامریكای وریاكرده‌وه كه له‌وه به‌دواوه هێزه‌كانی ئا‌مریكا له ناوچه‌دا وه‌ك داعش چاو لێده‌كه‌ین.
چه‌ند كه‌س له كاربه‌ده‌ستانی باڵای ئێران وه‌ك محه‌ممه‌دجواد زه‌ریف و محه‌ممه‌دباقر نۆبه‌خت پشتیوانیان له سپای پاسداران كردووه و زه‌ریف سپای به شانازیی ئێران زانی و هه‌روه‌ها نۆبه‌خت گوتی، جیهان ده‌بێ ڕێز له سپای پاسداران بگرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه دژی تیرۆریزم ده‌بێته‌وه.
دۆناڵد ترامپ قه‌راره یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ڕاپۆرتی نوێ له‌باره‌ی پێبه‌ندبوونی ئێران به به‌نامه‌ی ناوكی بۆ مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا بنێرێ. ئه‌گه‌ر به‌و ئاكامه بگه‌ن كه ئێران پێبه‌ند به ڕێكه‌وتنی ناوكی نه‌بووه، به‌رجام بۆ كۆنگره‌ی ئا‌مریكا ده‌نێردرێ و كۆنگره‌ش له ماوه‌ی ٦٠ ڕۆژدا تاوتوێی ده‌كاته‌وه.