شیرین عیبادی، پارێزەری مافەكانی مرۆڤو براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل دهڵێ گەمارۆ ئابوورییەكان بەدژی كۆماری ئیسلامی هیچ یارمەتییەیك بە باشتر بوونی بارودۆخی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران نهداوه، بەڵام لە ڕێگەی گەمارۆ سیاسییەكان بەدژی كاربەدەستانی ئەم ڕێژیمە، دەكرێ تێچووی گوێنەدان بە مافەكانی مرۆڤ لەم وڵاتە زیاتر ببن.
ناوبراو لە لێدوانێكدا بۆ سایتی “تەقاتۆع” پێداگری كردەوە كە نابی بە هیچ شێوەیەك کێشهی ناوكیی كۆماری ئیسلامی بە چارەسەر كراو دابنێن، چونكی ئێستاش زوویە بڕیار لەسەر ئەم مەسەلەیە بدرێ.
ناوبراو دهڵێ لە كاتی ڕێككەوتنی ئەتۆمیدا بارودۆخی ئابووریی خهڵک ڕهنگه بە ئاستێكی یەكجار كەم باشتر ببێ، چونكی گەمارۆكان تاقه هۆكاری هەژاریی ئەمڕۆی خەڵكی ئێران نین، بەڵكوو گەندەڵیی ئیداری، دزیی كاربەدەستانی پلەبەرز و بەرنامە هەڵە ئابوورییەكان هۆكارێی سهرهکی بۆ خراپیو شپرزەیی باری ئابووریی ئهم وڵاتهن.
شیرین عیبادی پێی وایە باشتر بوونی بارودۆخی ئابووری هەلێك بۆ ئەم خەڵكە دەڕەخسێنێ كە بیر لە مەسەلەی گرینگتری وەك مافەكانی مرۆڤ بكەنەوە. ئهو دهڵێ ئەمڕۆكە دەبینین زۆربەی نیزك بە تەواوی كۆمەڵگای ئێران بۆ دابینكردنی بژێویی ژیانیان ناچارن له دوو یان چەند شوێن کار بکهنو، بەهۆی گیرو گرفتەكان بۆ داكردنی خەرج و تێجووی ژیان، كەمتر كەس هەیە لە بیری بەربەرەكانی لەگەڵ سانسۆر، ئازادیی ئایینەكانو ئازاد كرانی زیندانیانیی سیاسیدا بێ.
ناوبراو دەڵێ مەبەستی لە “گەمارۆی سیاسی” ئەم گەمارۆیانەیە كە هیچ زیانێك بە خەڵك نەگەیەنێ، بەڵام ببێتە هۆی لاواز بوونی ئەم ڕێژیمە. بۆ نموونە پچڕاندنی پێوەندییە سیاسیو تەبلیغییەكانی ئێران لەگەڵ دنیای دەرەوەو، زیاد كردنی ناوی كەسانێكی زۆرتر لە كاربەدەستانی ئێران بە لیستەی پێشێلكارانی مافەكانی مرۆڤو قەدەغە كردنی سەفەری ئەوان بۆ یەكیەتیی ئورووپاو ئامریكا.