ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێعدام ڕایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زاینییه‌وه تا ئێستا ٤٣٥ كه‌س له ئاستی ئێران‌دا ئێعدام كراون كه له‌و ڕێژه‌یه ٥ كه‌سیان منداڵ بوون. ڕاگه‌یه‌نه ده‌وڵه‌وتییه‌كانی ڕێژیم ئه‌و ڕێژه‌یان ٨٣ كه‌س ڕاگه‌یاندووه.
له ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران‌دا هاتووه كه له‌و ڕێژه‌یه ٢٢٤كه‌سیان به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به ماده‌ی هۆشبه‌روه ئێعدام كراون.
پێشتر نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی له گه‌ڵاڵه‌یه‌كدا داوایان له به‌رپرسانی حوكمه‌تی كردبوو كه ئێعدامكردنی قاچاخچیانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ڕابگرن و پێداچوونه‌وه به قانوونی سزاكاندا بكه‌ن، به‌ڵام دامه‌زاروه ده‌وڵه‌تی و ئه‌منیه‌تییه‌كان به نووسینه نامه و داواكاریی له كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌یان ڕاگرت و له‌لایه‌كی دیكه و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه شورای نیگابان دژه ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه وه‌ستایه‌وه.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران له ڕۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینییه‌وه تا ئێستا ٥ به‌ندكراو له كاتی تووشبوون به تاوانه‌كه‌ی ته‌مه‌نی كه‌متر له ١٨ساڵ بووه و له زیندانه جیاجیاكانی ئێران ئێعدام كراون.
هه‌مان ڕێكخراو ده‌ڵێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئێدام بۆ تاوانبارانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن مه‌جلیسه‌وه په‌سند بكرێ، ڕۆڵێكی ئه‌وتۆی له دابه‌زینی ڕێژه‌ی ئێعدام له ئاستی ئێران‌دا نابێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران تاوانی پێوه‌ندیدار به ماده‌ی هۆشبه‌ر له نێوان سه‌دی ٥٠ بۆ ٦٠ له ئێعدامه‌كان له خۆی ده‌گرێ.
“به‌ره‌ی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌ی ئێعدام” ڕۆژی ١٨ ڕه‌زبه‌ر، واته ١٠ تۆكتوبریان وه‌ك ڕۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه سزای ئێعدام دیار كردووه. ئه‌و به‌ره‌یه له ١٤٠ وڵاتی جیهان پێك هاتووه.
پێشتر ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاربوباری مافی مرۆڤ له ئێران ڕایگه‌یاندبوو كه له ساڵی ٢٠١٤ زیاتر له ٩٦٦ كه‌س له ئێران به ئاشكرا ئێعدام كرابوون. ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رزترین ڕه‌قه‌می ئێدامه‌كان له ئێران له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا تۆماركرد.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران له ساڵی ١٣٩٥دا ڕایگه‌یاند كه ٦٧١ كه‌س له زیندانه‌كانی ئێران‌دا ئێعدام كراون.
شایانی باسه له سه‌ره‌تای شۆڕی گه‌لانی ئێرانه‌وه تا ئێستا زیاتر له ٦١هه‌زار كه‌س به ئاشكرا ئێعدام كراون.
كۆماری ئیسلامیی ئێران له ساڵی ٢٠١٥ پله‌ی ٢٥ی له بواری ئێعدامكردنی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی دابووه كه له ساڵی ڕابردوودا زاینی‌دا 6 پله دابه‌زیوه.