دەیان کەس لە گیراوانی مانگی ڕەزبەر و لە پێوەندی لەگەڵ خوشیدەربڕین بە بۆنەی بەڕێوەچوونی ڕێفڕاندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان ، هیشتاکە چارەنووسیان ناروونە
ئەگەرچی لە رۆژانی ڕابردوو چەند کەس لە گیراوانی شاری سنەو مەهاباد و بانە بە دانانی متمانەبڕی زۆر بە شێوەی کاتی ئازاد کران، بەڵام چارەنووسی بەشێکی زۆر لە گیراوان بە ناروونی ماوەتەوە.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری “چاونیوز” فه‌رهاد هادی، سه‌رنووسه‌ری حه‌وتوونامه‌ی “ده‌نگی کوردستان” که له سنه ده‌رده‌چێ، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، 16ی ڕه‌زبه‌ر له ده‌فته‌ری کاره‌که‌ی ده‌سبه‌سه‌رو، دوای دوو ڕۆژ ڕاگرتن و به‌ندکرانی له ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان؛ به دانانی بارمته‌ی ماڵی ئازاد کرا.
هه‌روه‌ها ڕووناک ئاقایی که له یه‌که‌م که‌سه‌کان بوو به تاوانی به‌شداری له خۆپیشاندانی پاڵپشتی له ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان گیرابوو، دوای دوو حه‌وتوو به دانانی بارمته به شێوه‌ی کاتی ئازاد کرا.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناوەندە ئەمنیەتییەکان دەیان کەسیان بە تاوانی خۆشیدەربڕین سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ڕاپرسیی سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان دەسبەسەر کرد.
بەپێی بەدواداچوونەکانی پەیامنێرانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشێک لەو بەندکراونە بە وەرگرتنی بەڵێننامەی بەنووسراوە، یان بە دانانی بارمتەی ماڵی بە شێوەی کاتی ئازاد بوون، بەڵام دەیان کەسی دیکە لەوان هێشتا گیراون و چارەنووسی زۆر لەوان ناڕوونە