تاهیر مەحموودی، برای شەهید عەبدوڵلای کانیەدرێژی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا.
تاهیر مەحممودی ڕۆژی سێشەممە، ١١ی ڕەزبەر لە جادەی بانە_سەقز لە نیزیک ئاواییەکانی بەلەجەر و میرەدێ تووشی ڕووداوی هاتوچۆ هات و بەهۆی سەختیی برینەکانی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی رەزبەر لە نەخۆشخانەیەکی شاری سەقز گیانی لە دەست دا.
کاک تاهیر مەحموودی کەسایەتیی خۆشناوی گوندی کانیەدرێژی بۆکان و خەڵکی ناوچە بوو. ئەو کە چەند دەورە شوڕای گوندەکەیان بوو، هەوڵیدا ئەوەندەی بۆی دەکرێ خزمەتی خەڵکی ئاوایی بکا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە شەهید عەبدوڵلا کانیەدرێژی، پێشمەرگەی هێزی پێشەوا ڕۆژی ١٢ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٦٢ لە شیلاناوێ لە شەڕ و پێکدادانێک لەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا شەهید بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی ناوەختی کاک تاهیر مەحموودی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دەکا و خۆی بە شەریکە خەم و ماتەمیان دەزانێ.