هاووڵاتییەکی خەڵکی “گەوەر”ی سەر بە پارێزگای هەکاری لە باکووری کوردستان کە بە یاسایی و بە پاسپۆرت سەردانی ورمێی کردووە، لەلایەن ئێرانەوە دەستگیر کراوە و دادگا پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاند.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی گەوەری سەربە باکووری کوردستان، بەناوی “ڕەحیم تورگۆت” کە کۆتایی بەهاری ساڵی رابردوو لە ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرابوو، حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.
ڕەحیم تورگوت، حەوتووی ڕابردوو لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئێران لە ورمێ بە تۆمەتی “ئەندامەتیی پارتی کرێکارانی کوردستان” حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بەسەر داسەپێندار.
بەپێی زانیاریی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە لە کاتێکدا بە پاسپۆرت و لەڕێگەی سنوور و بەڕەسمی سەردانی خزم و کەسوکاری لە ورمێ کردووە، کەچی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیر کراوە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە کوردە ئێستا لە بەندەکانی٣ و٤ ی گرتووخانەی ناوەندیی ورمێدا ڕاگیراوە.