لە ماوەی ٦ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٢٣ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین کوژرا و بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان، لە ماوەی ٦ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢٣ کەس بوونەتە قوربانیی مینی چیندراوی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لەو ڕێژەیە ٣ کەس کوژراون و ٢٠ کەسی دیکە بریندار بوون.
لە ماوەی ئەو ٦ مانگەدا، زۆر لەوە زیاتر قوربانیانی مین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویداوە لەبەر ئەوەیکە هیج ڕێکخراوێک یان هیچ سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بوارەدا چالاک نیە و ئامارەی ڕاستەقینەوە قوربانیانی مین ئاشکرا بکا.
لە کۆی گشتی ٢٣ هاووڵاتیی کورد کە بە هۆی تەقینەوەی مین کوژرا و بریندار بوونه مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە ناویاندا بەرچاو دەکەوێ وهەروەها ٣ کەس لە برینداربووەکان کۆڵبەرانی سەر سنوورەکانن.
بەرکەوتووانی تەقینەوەی مین بە جۆرێک قوربانیانی مین بە ئەژمار دێن، کە پێڕاگەیشتن و ئیمکاناتی تایبەتی دەوڵەتی نایانگرێتەوە.
هەروەها لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی یاسایەکی ڕوون بۆ دەرمان و پشتیوانی خۆڕایی لە قوربانیانی مین دابیننەکراوە.