له دیداری کومیتەی “بریزبێن”ی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و گراهام پێرێت، ئەندامی پارلەمانی فیدرالی ئۆستراڵیا پرسه گرینگه‌کانی ڕۆژه‌ڤی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تاوتوێ کران.
له درێژه‌ی هه‌وڵه‌کانی کومیته‌ی حێزبی دێمۆکرات له شاری “بریزبێن”ی ئوسترالیا بۆ له قاودانی جینایه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان‌و به تایبه‌ت رووداوه‌که‌ی هۆتێل تارای مه‌هاباد که نارەزایەتیی خەڵکی مەهابادو گیران‌و برینداربوونی ده‌یان که‌س له خۆپیشانده‌رانی لێکه‌وته‌وه، شاندی حیزب دیدارێکی تایبەتیان لەگەڵ یه‌کێک له ئه‌ندامانی پارلمانه‌کانی ئوسترالیا پێک هێنا.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٣١ ی بانه‌مه‌ڕ شاندێکی کومیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان پێکهاتوو له سه‌ڵاح پوورئه‌سه‌د و کامران سۆهرابی له ویلایه‌تی کوینزلاندی ئوسترالیا به مه‌به‌ستی تاوتوێکردنو هێنانه‌به‌رباسی دۆخی گیراوانی ١٧ ی بانه‌مه‌ڕی شاری مەهاباد سه‌ردانی ” گراهام پیریت “، ئه‌ندامی پارلمانی فیدراڵی ئوسترالی‌یان کرد.
لەو سه‌ردانه‌دا ڕاپۆرتێک له سه‌ر ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌و دواییانه‌ی شاری مهابادو هه‌ڵسووکه‌وتی توند‌و دژ به مرۆڤانه‌ی هیزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌و شاره پێشکه‌ش به ناوبراو کرا. ناوبراو وێرای به‌داخبوون بۆ کاره‌ساتی گیان له ده‌ستدانی فه‌ریناز خوسره‌وانی هوتی که پێوه‌ندی به وه‌زیری ده‌ره‌وی ئوسترالیا خاتوو “جولیا بیشۆپ”ەوە دهگرێو له‌و وه‌زعی گیراوانی ئه‌م ڕووداوه به ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌کانی ئێران ئاگاداری ده‌کاته‌وه.
هه‌ر له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا زۆربه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراو و ڕاپۆرته‌کانی تایبه‌ت به ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی مههابادو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێشکه‌ش به ناوبراو کرا. هه‌روه‌ها له پێوه‌ندی لەگه‌ڵ سه‌فه‌ری ئه‌م دواییانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وی ئوسترالیا خاتوو جولیا بیشۆپ بۆ ئیران، کومیته‌ی حیزب نیگهرانییو ناڕەزایەتی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه ده‌ربڕی که تایبه‌ت بوو به گۆڕینه‌وه‌ی زانیارییه ئه‌منیه‌تییه‌کان له نیوان ئوسترالیا‌و کۆماری ئیسلامی ئێران.
له کۆتایی چاوپێکهونتهکه دا گراهام پیریت ڕایگه‌یاند که به وردی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی مه‌هاباد لەگه‌ڵ کاربەدەستە پلهبەرزەکانی وڵات، بە تایبەت وه‌زیری ده‌روه‌ی ئوسترالیا دێنته به‌رباس.