كۆماری ئیسلامیی ئێران له كاردانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی ئاوی زێر بچووكی كه‌م كردووه‌ته‌وه.
جوتیاران و ئاژه‌ڵدارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێن، ئێران له كاردانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان پشكه ئاوی چۆمی كه‌ڵوێی بۆ هه‌رێمی كوردستانی كه‌م كردووه‌ته‌وه و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بیره ئاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش داناوه و جووتیارانی تووشی قه‌یران كردووه.
هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستكردنی به‌نداوای كۆڵه‌سه له‌سه چۆمی كه‌ڵوێ له ناوچه‌ی سه‌ره‌ده‌شت كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان له‌وه نیگه‌ران بوون كه ڕۆژێك كۆماری ئیسلامی بۆنه‌ی سیاسیی پێده‌دا و له‌و ڕێگه‌یه‌وه فشار بۆ هه‌رێمی كوردستان دێنێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، جووتیاران و ئاژه‌ڵدارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێن، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی ئاو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه و ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك فشارێك بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌كاریان هێناوه و ده‌یانهه‌وێ له‌و ڕێگه‌یه‌وه ئیمتیاز له هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرن.
له لایه‌كی دیكه‌ش كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌وه ڕه‌د ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، ئاوه‌كه‌مان بۆ نێوخۆی وڵات پێویسته و كه‌م نه‌كراوه‌ته‌وه.
جووتیاران له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ئاوی ئه‌و چۆمه‌یان كه‌م كردوه‌ته‌وه.
شایانی باسه كه تاران له سه‌ره‌تاوه دژی به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان بوو. ده‌گوترێ كه به‌م زووانه هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به هاوكاریی ئه‌رته‌شی عێراق سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان داده‌خه‌ن.