به‌هۆی هه‌رزانفرۆش كردنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی كرماشان، نوێنه‌ری ئه‌و شاره له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ڕایگه‌یاند كه ئه‌و پالاوگه‌یه به سه‌دی ١٠ ژێر نرخی خۆی به كه‌رتی تایه‌بەت فرۆشترا.
به‌پێی ڕاپۆرتی مێهر، عه‌بدولڕه‌زا میسری، نوێنه‌ری خه‌ڵكی كرماشان له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ڕایگه‌یاند كه به‌پێی ئه‌سڵی ٤٤ قانوونی بنه‌ڕه‌تیی ئێران، ده‌وڵه‌ت به هۆی قه‌رزداربوون به بانكێكی تایبه‌ت پالاوگه‌ی نه‌وتی كرماشانی به بڕی ١٨٠٠ میلیارد تمه‌ن هه‌رزانفرۆش كرد. ئه‌و پاڵاوگه‌یه پێشتر له خاوه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی به نرخێكی سه‌دی ١٠ كه‌متر له نرخی خۆی كڕدرابوو.
میسری وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له فرۆشتنی ئه‌و پاڵاوگه‌یه به كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌ویش به نرخی ٢٠٠ میلیارد تمه‌ن گوتی، خاوه‌نی ئێستای ئه‌و پالاوگه‌یه به هۆی قه‌رزداربوون به بانكێكی گه‌وره‌ی ئێرانی مافی ئه‌وه‌ی نیه كه ئه‌و پاڵاوگه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رێ.
نوێنه‌ری شاری كرماشان داوای له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی كرد كه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی درای ئه‌و پاڵاوگه‌یه به كه‌رتی تایبه‌ت ڕوون كردنه‌وه بدا. ناوبراو كه ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی به‌رنامه و بوودجه‌ی مه‌جلیسه گوتی، ئیسحاق جیهانگیری، جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئه‌و بڕیاره‌ی داوه و ده‌بێ وه‌ڵامده‌ریش بێ.
مێهدی جیهانگیری، برای جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش به هۆی گه‌نده‌ڵیی ماڵی ده‌سبه‌سه‌ركراووه.
پێدانی شیركه‌ت، كانگا و كارخانه‌كان به كه‌رتی تایبه‌ت له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام كێشه و گیروگرفتی بۆ كرێكاران ناوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.