سپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە ئەگه‌ر واشنتگتۆن سپا لە لیستی ڕێكخراوێكی تیرۆریستەکان بهاوێ، وڵاته‌كه‌ی وەکوو داعش، له هه‌موو جیهان و به‌تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، هەڵسوکەوت له‌گه‌ڵ سپای ئا‌مریكا ده‌كا.
پاسدار محه‌ممه‌دعه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی ئێران، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ستراتیژی سپای پاسداران، ڕایگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر واشنگتۆن بڕیاری دا یاسای سزا ئا‌مریكییه‌كان دژ به ئێران كارا بكا، ئه‌وكات ده‌بێ هێزه‌كانی بۆ دووری دوو هه‌زار كیلۆمیتر دوور بخاته‌وه، كه مه‌ودای مووشه‌كه‌كانمانه”.
هەروەها ناوبراو گوتی، هه‌ر سزایه‌كی نوێی ئامریكی بۆسه‌ر ئێران، پێوه‌ندییه‌كانی تاران و واشنگتۆن بۆ هه‌تاهه‌تایه ده‌پچڕێنێ.
ئەوە فه‌رمانده‌یەی سپای پاسداران ڕوونیكرده‌وه، كه كاراكردنه‌وه‌ی یاسای سزاكان، واتا ده‌رچوونی یەک لایەنەی ئا‌مریكا له ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه، گوتیشی: “ئێمه‌ش ئه‌وكات هه‌لی بێ مێشكی ترا‌مپ له هه‌ڵسوكه‌وته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه مووشه‌كی و به‌رگرییه‌كان، ده‌قۆزینه‌وه”.
جه‌عفه‌ری لە درێژەدا گوتی،”ئەگه‌ر واشنگتۆن ئه‌و هه‌نگاوانه به ئامانجی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ تاران دا بنێ، ئه‌وه ڕێگه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردووه”. پێداگریی كرده‌وه، كه ئێران ده‌یه‌وێ كێشه‌كان له شوێنێكی دیکە چاره‌سه‌ر بكا، نه‌ك له‌سه‌ر مێزی وتووێژ: “ئێران هیچی نیه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه بیڵێ”.
شیمانەی ئەوە دەکرێ ئا‌مریكا گەمارۆکانی بۆسه‌ر ئێران قورس‌تر بکاتەوە و سپای پاسداران لە “ڕێكخراوێكی تیرۆریستی” بهاوێ به‌تایبه‌ت كه دۆناڵد ترا‌مپ، سه‌رکۆماری ئا‌مریكا، له‌م ڕۆژانه‌دا گوتی:”زریانە بایەك به‌ڕێوه‌یه”.