بە دەستپێشخەری کومیتە ناوچەی رۆگەلاندی یەکیهتیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆپێشاندانێکی جەماوەری لە شاری ستاوانگێر بۆ پشتیوانی لە خەڵکی شاری مهاباد بەڕیوەچوو.
لهو خۆپیشاندانهدا که بە بەشداری کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستانو نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە نۆروێژیەکان لەو ناوچەیە بەرێوەچوو، پەیامی کومیتەی لاوان لە لایەن خاتوو دڵنیا مەحموودی، ئەندامی بەڕێوەبەری کومیتەوه خوێندرایەوە.
لە پەیامەکەی یهکیهتیی لاواندا هاتبوو کە ئێمە وەکوو لاوانی ئەم ناوچەیە بە تووندترین شێوە سهرکوتی خۆپێشاندەرانی کورد لە مهاباد و سەردەشت مەحکووم دەکەینو پشتیوانی خۆمان لە لە داوا بەرحەقەکانی سەرجەم خۆپێشاندەران دهردهبڕین و هەرچی لە دەستمان بێ بۆ گەیاندنی دەنگیان بە ناوەندە نێودەوڵەتیەکان درێغی ناکەین.
له بڕگهیهکی دیکهی ئهو خۆپیشاندانهدا پارچە شێعرێک بە ناوی مهاباد لە لایەن هەڵگورد جەماڵ، ئەندامی یەکیهتیی لاوانهوه خوێندرایەوەو پاشان پەیامی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لەو ناوچەیە لە لایەن شارە عەلی پێشکێش کرا. بە دوای ئەودا پەیامی پارتی SV ی نۆروێژ لەو ناوچەیە لە لایەن ئێریک فارەت و پەیامی پارتی ڕاستی نۆڕوێژی لە لایەن تور ماگنە سێلاند خوێندرانەوە.
ههر لە درێژەی خۆپیشاندان و ڕێپیوانی کوردانی دانیشتووی دهرهوهی وڵات بۆ پشتگیری لە داوای ڕەوای خەڵکی شاری مەهاباد و بهدواداچوون بۆ بارودۆخی گیراوان و بریندارانی رووداوکهی هۆتێل تارا کۆبوونهوهیهک له ” ئۆبینغۆ”ی دانمارک بهڕێوهچوو.
لهو خۆپیشاندانهدا که له شهقامی سرهکیی شارو بۆ گەیاندنی دەنگی نارەزایەتیی خهڵکی کوردستان به بیروڕای گشتیی جیهان رێکخرابوو، پارێزەر “فەلەمەز حەبەش” وتارێکی پێشکێش کردو له وتارهکهیدا باسی خۆڕاگریی خهڵکی کورد له رۆژهەڵاتی کوردستانی به دژی ئهو زوڵم و زۆرییانە کرد کە لە لایەن رێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە لێیان دەکرێ.
لە برگەیەکی دیکەی خۆپێشاندانەکەدا پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لهلایهن شۆرش بێهروزییەوە خوێندرایەوە.