هەرێمی کوردستان بژاردەی کۆنفیدرالی بۆ پێوەندیی نوێی خۆی لەگەڵ عێراق بە باش دەزانێ.
بە دوای کێشە و ململانییەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکرێ کە بڕیار لەبارەی کۆنفیدرالییەوە بدرێ. لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی “شەرقولئەوسەت”ی لەندەن بڵاویکردەوە کە جارێکی دیکە بژاردەی کۆنفیدرالی وەک تاکە ڕێگەی چارەسەرکردنی بارودۆخی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق خراوەتە ڕوو. لە زمان سەرچاوەیەکی سیاسییەوە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە بەغدا ئەم پێشنیارەی بۆ هەرێمی کوردستان کردووە، پاش ئەوەی هەرێمی کوردستان ئەنجامەکانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئاشکرا کرد.
هێندێک لە سیاسەتزانانی کورد و حیزبە کوردییەکان ئاشکرایان کردووە کە پێشنیاری کۆنفیدرالی لە لایەنی سێیەمەوە کە نوێنەرایەتیی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی جیهان دەکەن، خراوەتە ڕوو و بەشێک لە حکوومەت و لایەنە سیاسییە عێراقییەکانیش پشتیوانییان لێکردووە، بەڵام تاوەکوو ئێستا بەڕەسمی پێشنیار نەکراوە.
هەندێک لایەن لەوەر ئەو بڕوایەن کە دەکرێ پرسی فیدرالی لە دەستوور بۆ کۆنفیدرالی بگۆڕێ و پاشان لە پارلمان بڕیاری لەسەر بدەن و بخرێتە ڕیفراندۆمێکی هەموو گەلی عێراقەوە. دیارە ئەوەش کێشەی خۆی دەبێ لەوانەیە کەسانی نەیاری خواستەکانی هەرێمی کوردستان، لە عێراقدا زۆرینەن، پێداچوونەوە دەستوور سەرکەوتوو نابێ و بیرۆکەکە شکست دەهێنێ.”بەڵام ئەگەر بهغدا بهبێ مهرج دان به كۆنفیدراڵیدا بنێ، دهبێته چارهسهرێكی باش بۆ كوردستان و عێراقیش“.
ئەگەر کۆنفیدرالی بە هەرێمی کوردستان بدرێ، هەرێمی کوردستان سەربەخۆ دەبێ و عێراقیش بە یەکپارچەیی دەمێنێتەوە.