لە شاری بۆکان لە ڕێورەسمێک کە بە بۆنەی رۆژی جیهانیی منداڵان پێکهاتبوو، پەردە لەسەر ٥کتێب لادرا.
لەو ڕێوڕەسمە کە بە ئامادەبوونی بەشێک لە هەڵسووڕاوانی بواری ئەدەبی منداڵان و ئەدەبدۆستان بەڕێوە چوو ، پێنج کتێب پەیتووکە لە وەرگێڕانی حسێن گوڵۆڵانی ، چیرۆکی بێچووە گورگ لە محەممەد ئیلخانیزادە، خاتوونی خۆڵەمێشی لە مێهری ناسێح وەرزەکان لەسورەییا ئەفشارنیا و “دوستان ماجراجو” لە هێدی قازی نیا، خرایە بەر دیدی خوێنەران.
ڕیوڕەسمەکە بە پێشکەشکاری هاوڕێ ئیسمائیلی و ئەوین ئەمینی دەستی پێکرد و دوای خوێندنەوەی پەیام و سەرەخۆشی کردنی کۆچیدوایی مام جەلالتاڵەبانی لە لایەن مستەفا ئیلخانیزادە، باسێک سەبارەت بە کتێبەکان لە لایەن مامۆستا ئاسۆ و ئەمین گەردیگلانی و لەیلا ئەحمەدی ئەقدەم پێشکەش کراو چەند کەس لە شاعێرانی بەشداری کۆڕکەش چەند پارچە شێعرێکیان پێشکەش کرد.