فواد حسین زادە کوڕی قادر و سارو ئەحمەدی کوڕی وەستا ئەحمەد، خەڵکی بانە کە رۆژێک دوای بەڕیوەچوونی جێژنی گشتپرسی و خۆشیدەربڕین خەڵک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت کراون و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە چارەنووسیان ناروونە.
ئەو دوو هاووڵاتییە رۆژی دوای بەڕێوەچوونی جێژنی گستپرسی لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیلاعاتی بانە کراون و تا ئێستا لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
ناروونیی چارەنووسی ئەو دوو گیراوە لە کاتێکدایە کە ئەمرۆ هێندیک ماڵپەڕ باسیان لە ئازادبوونی نزیک بە ٧کەس لە گیراوانی جێژنی گشتپرسییان کرد، کە لەم دواییانە لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کراون.
بە پێی هەواڵی ماف نیوز ٧کەس لەو کەسانەی کە دەسبەسەر کراون بە دانانی متمانەبڕ (وەسیقە) بە شێوەی کاتی ئازاد کران.