پارێزه‌ری سه‌ید محه‌ممه‌د خاته‌می ڕایگه‌یاند كه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ریفۆڕم له ئێران بۆ ماوه‌ی ٣ مانگ به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمه گشتییه‌كانی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه لێ قه‌ده‌غه كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، سه‌ید محه‌ممه‌د ئه‌نجام، پارێزه‌ری سه‌ید محه‌ممه‌د خاته‌می، ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه به‌پێی به‌ڵگه‌یه كه له‌لایه‌ن داموده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ئاشكرا كراوه سه‌رۆكی ریفۆرم محه‌ممه‌د خاتمی له ماوه‌ی ٣ مانگی داهاتوودا هه‌موو كۆبوونه‌وه سیاسی، فه‌رهه‌نگی و به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سم و بۆنه‌ی‌كانی لێ قه‌ده‌غه كرا.
ڕه‌زا باقری یه‌كێك له پارێزه‌ره‌كانی دیكه‌ی محه‌ممه‌د خاته‌مییه گوتی، به‌پێی قانوونی پێڕاگه‌یشتن به تاوانه‌كان بڕیاری قه‌ده‌غه‌كرانی ٣ مانگه‌ی خاته‌می ده‌با په‌روه‌نده‌ی بۆ دروست كرابایه و له‌لایه‌ن دادگاوه دادگایی كرابا و به‌ده‌واداچوونی قانوونیی بۆ كرابایه‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا حه‌سه‌ن ڕۆحانی له زانكۆی تاران بێ ئه‌وه‌ی كه ناوی سه‌ید محه‌ممه‌د خاته‌می باسی له به‌رته‌سككرنه‌وه‌كان كرد و به توندی ڕه‌خنه‌ی گرت.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌باره‌ت به به‌رته‌سككردنه‌وه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی خاته‌می گوتی، ئه‌گه‌ر كه‌سێك دووپاتی بكاته‌وه كه خه‌ڵك ده‌بێ بچنه سه‌ر سندووقه‌كان، ده‌بێ سزا بدرێن.
ناوبراو له درێژه‌دا وێڕای ئاماژه به مه‌ترسیداربوونی پاوانخوازه‌كان گوتی، دادگای تایبه‌ت به مه‌لاكان نووسراوه‌یه به ئیمزای ئیبراهیم ره‌ئیسی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه داوا له محه‌ممه‌د خاته‌می كراوه كه ل ماوه‌ی ئه‌و 3 مانگه‌ی پاییزدا مافی ئه‌وه نیه به‌شدار له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان گشتییه‌كان بكا.
ئه‌لیاس حه‌زره‌تی، به‌ریوه‌به‌ر و به‌رپرسی متمانه و نوێنه‌ری شاری تاران له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی، ڕۆژی ڕابردوو وێڕای ئاماژه به حوكمی دادگایی كردنی خاته‌می گوتی، “پاروانخوازه‌كان كونه دوعای خۆیانیان بیرچووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی ریفۆرم ئاكامی هه‌بێ، چڕتریان ده‌كه‌ینه‌وه.