• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کوژران و برینداربوونی ٥٠ کۆڵبه‌ر، ئێعدامی ٣٤ زیندانی و گیرانی ٩٥ که‌س لە هاوینی ١٣٩٦دا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/10/07
جۆری بابەت: کوردستان, کۆمەڵایەتی

لە درێژەی پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و دامودەزگا سیاسی و ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵیشدا ٢٣٣ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ڕووی داوە.
لە کاتێکدا کۆڵبەرکوژی و سەرکوت و کوشتاری خەڵکی کاسبکاری ناوچە سنوورییەکان لە ئێستادا هەستیارییەکی تایبەتتر لە جارانی وەرگرتوە و هەر لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا کۆمەڵێک ناڕەزایەتیی جەماوەریی لە شارەکانی بانە و سنە لێکەوتەوە، بەڵام لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا هەر نەبێ 50 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. بەپێی زانیاری و بەدواداچوونی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو 50 کەسە 23 کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون، دوو کەسیان بەهۆی تەقە و ڕاوەدوونانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزاییەکان بەربوونەتەوە و گیانیان لە دەست داوە و 25 کەسیشیان بریندار بوون.
کوژران و برینداربوونی 50 کۆڵبەر و کاسبکار لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵ لە حاڵێکدایە کە لە وەرزی بەهار و سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٣٧ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کەوتبوونە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکان و ئامارەکان نیشان دەدەن کە لە وەرزی هاویندا سیاسەتی دوژمنکارانە و کوردکوژیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و رەوتی سەرکوتەکە توندتر بووە.
هەر لە ماوەی سێ مانگی هاویندا ئەوەندەی سەرچاوەکانی هەواڵ باس دەکەن ٩٠ چالاک و هەڵسووری سیاسی و مەدەنی لە کوردستان بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات و چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و زیندانی کراون. لەو دەیان کەسە بەشێکیان دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان تا دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون و ١٢ کەسیان سزای لە دوو ساڵ زیندان‌ڕا بگرە تا سزای درێژخایەنی ٣٠ ساڵ بەندکرانیاندا بەسەردا سەپاوە و بەندکراوێکی کوردیش بە تۆمەتی محاربە حوکمی ئێعدامی دراوەتێ.
گرتن و حوکمدرانی ٩٥ چالاک و هەڵسووری کورد لە وەرزی هاوین لە حاڵێکدایە کە لە وەرزی بەهاری ئەمساڵیشدا هەرنەبێ ١٠٦ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیرابوون.
دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی هەر لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا سزای ئێعدامی لەسەر ٣٤ بەندکراوی کورد جێبەجێ کردوە. لەو ٣٤ کەسەی لەو ماوەیەدا لەدار دراون و ناوەکانیان ئاشکرا کراوە بەشی هەرە زۆریان بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر ئێعدام کراون و زیندانییەکی سیاسیی کوردیش بەهۆی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی و چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی لەدار دراوە. جێی باسە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە وەرزی بەهاردا ١٥ زیندانیی کوردی لە دار دابوو و بەو پێیە ئاماری ئیعدامەکان لە کوردستان لەو وەرزەدا لە چاو سێ مانگی بەهار زیاتر لە دوو هیندە زیادی کردوە.
هەر لە ماوەی ئەو سێ مانگەی هاویندا ٦ کەس بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون و بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و برینداربوون گەیشتە ٢٨ کەس.
خۆکوژی لە کوردستان دیاردەیەکی خەفەتباری دیکەیە کە بەهۆی بێمافی و هەروەها پەراوێزخرانی کوردستان لەلایەن حکومەتەوە خەسارەکانی لەچاو ناوچەکانی دیکەی ئێران گەلێ زیاترە. ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا ئەوەندەی زاندراوە و بە میدیایی کراوە، ٣٤ کەس لە کوردستان بەهۆی خۆکوژی کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە کە ٣٢ کەسیان ژن بوون. ئاماری پەنابردن بۆ خۆکوژی لەو ماوەیە دوو هیندەی قوربانیانی ئەو دیاردەیە بووە کە یان خۆکوژییەکانیان سەرکوتوو نەبوون یان کەسوکاریان بەوەخت توانیویانە بە هانایانەوە بچن و لە مردن ڕزگاریان بکەن. جێی بیرهێنانەوەیە کە لە وەرزی بەهاریشدا 35 کەس لە کوردستان خۆیان کوشتبوو و کارناسانی کۆمەڵایەتی دەڵێن بارودۆخی سیاسی، ئابووری و کلتووری و کۆمەڵایەتیی کوردستان هۆکاری سەرەکیی ئەو خۆکوژییە زۆرەن کە لە کوردستاندا ڕوو دەدەن.
لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا هەر نەبێ ١٣ کرێکاری کورد بەهۆی ڕووداوی کار زیانیان بەرکەوتوە. لەوەندە کەسە ٩ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٤ کەسیان بریندار و نقوستان بوون. لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا 25 کرێکاری کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست دابوو و بریندار ببوون. بەردەوامیی گیانلەدەستدان و نقوستانبوونی کرێکاران لە کوردستان بەهۆی ڕووداوی لە حاڵێک دایە کە تەنیا سەدی ١٠ی ئەم كرێكارانەی لە کاتی كاركرندا تووشی رووداوی کار ده‌بن بیمەن ‌و، سەدی ٩٠ی کرێکاران، به‌ تایبه‌ت کرێکارانی که‌رتی بیناسازی لە ژێر چاودێریی هیچ بیمەیه‌ک دانین.
بۆ بینین و داگرتنی خشته‌ و ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و ڕاپۆرته‌ سه‌ردانی «چاونیوز»، ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ن:

لە درێژەی پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و دامودەزگا سیاسی و ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵیشدا ٢٣٣ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ڕووی داوە.
لە کاتێکدا کۆڵبەرکوژی و سەرکوت و کوشتاری خەڵکی کاسبکاری ناوچە سنوورییەکان لە ئێستادا هەستیارییەکی تایبەتتر لە جارانی وەرگرتوە و هەر لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا کۆمەڵێک ناڕەزایەتیی جەماوەریی لە شارەکانی بانە و سنە لێکەوتەوە، بەڵام لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا هەر نەبێ ٥٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. بەپێی زانیاری و بەدواداچوونی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو ٥٠ کەسە ٢٣ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون، دوو کەسیان بەهۆی تەقە و ڕاوەدوونانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزاییەکان بەربوونەتەوە و گیانیان لە دەست داوە و ٢٥ کەسیشیان بریندار بوون.
کوژران و برینداربوونی ٥٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵ لە حاڵێکدایە کە لە وەرزی بەهار و سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٣٧ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کەوتبوونە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکان و ئامارەکان نیشان دەدەن کە لە وەرزی هاویندا سیاسەتی دوژمنکارانە و کوردکوژیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و رەوتی سەرکوتەکە توندتر بووە.
هەر لە ماوەی سێ مانگی هاویندا ئەوەندەی سەرچاوەکانی هەواڵ باس دەکەن 9٥ چالاک و هەڵسووری سیاسی و مەدەنی لە کوردستان بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات و چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و زیندانی کراون. لەو دەیان کەسە بەشێکیان دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان تا دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون و ١٢ کەسیان سزای لە دوو ساڵ زیندان‌ڕا بگرە تا سزای درێژخایەنی ٣٠ ساڵ بەندکرانیاندا بەسەردا سەپاوە و بەندکراوێکی کوردیش بە تۆمەتی محاربە حوکمی ئێعدامی دراوەتێ.
گرتن و حوکمدرانی ٩٥ چالاک و هەڵسووری کورد لە وەرزی هاوین لە حاڵێکدایە کە لە وەرزی بەهاری ئەمساڵیشدا هەرنەبێ ١٠٦ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیرابوون.
دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی هەر لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا سزای ئێعدامی لەسەر ٣٤ بەندکراوی کورد جێبەجێ کردوە. لەو ٣٤ کەسەی لەو ماوەیەدا لەدار دراون و ناوەکانیان ئاشکرا کراوە بەشی هەرە زۆریان بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر ئێعدام کراون و زیندانییەکی سیاسیی کوردیش بەهۆی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی و چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی لەدار دراوە. جێی باسە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە وەرزی بەهاردا ١٥ زیندانیی کوردی لە دار دابوو و بەو پێیە ئاماری ئیعدامەکان لە کوردستان لەو وەرزەدا لە چاو سێ مانگی بەهار زیاتر لە دوو هیندە زیادی کردوە.
هەر لە ماوەی ئەو سێ مانگەی هاویندا ٦ کەس بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون و بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و برینداربوون گەیشتە ٢٨ کەس.
خۆکوژی لە کوردستان دیاردەیەکی خەفەتباری دیکەیە کە بەهۆی بێمافی و هەروەها پەراوێزخرانی کوردستان لەلایەن حکومەتەوە خەسارەکانی لەچاو ناوچەکانی دیکەی ئێران گەلێ زیاترە. ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا ئەوەندەی زاندراوە و بە میدیایی کراوە، ٣٤ کەس لە کوردستان بەهۆی خۆکوژی کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە کە ٣٢ کەسیان ژن بوون. ئاماری پەنابردن بۆ خۆکوژی لەو ماوەیە دوو هیندەی قوربانیانی ئەو دیاردەیە بووە کە یان خۆکوژییەکانیان سەرکوتوو نەبوون یان کەسوکاریان بەوەخت توانیویانە بە هانایانەوە بچن و لە مردن ڕزگاریان بکەن. جێی بیرهێنانەوەیە کە لە وەرزی بەهاریشدا 35 کەس لە کوردستان خۆیان کوشتبوو و کارناسانی کۆمەڵایەتی دەڵێن بارودۆخی سیاسی، ئابووری و کلتووری و کۆمەڵایەتیی کوردستان هۆکاری سەرەکیی ئەو خۆکوژییە زۆرەن کە لە کوردستاندا ڕوو دەدەن.
لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا هەر نەبێ ١٣ کرێکاری کورد بەهۆی ڕووداوی کار زیانیان بەرکەوتوە. لەوەندە کەسە 9 کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٤ کەسیان بریندار و نقوستان بوون. لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا ٢٥ کرێکاری کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست دابوو و بریندار ببوون. بەردەوامیی گیانلەدەستدان و نقوستانبوونی کرێکاران لە کوردستان بەهۆی ڕووداوی لە حاڵێک دایە کە تەنیا سەدی ١٠ی ئەم كرێكارانەی لە کاتی كاركرندا تووشی رووداوی کار ده‌بن بیمەن ‌و، سەدی ٩٠ی کرێکاران، به‌ تایبه‌ت کرێکارانی که‌رتی بیناسازی لە ژێر چاودێریی هیچ بیمەیه‌ک دانین.
بۆ بینین و داگرتنی خشته‌ و ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و ڕاپۆرته‌ سه‌ردانی «چاونیوز»، ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ن:

( لە ژمارەی ٧١١ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist