هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ٣ لاوی کوردیان له مه‌هاباد و ٢ی دیكه‌شن له تاران دەسبەسەر کرد.
چند ڕۆژ لەمەوپێش هێزە لیباس شەخسییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی ٣ لاوی کورد بە ناوەکانی”شێرزاد سەرگوڵی”، “واحید سۆفی”، “جەماڵ عەلەوی” خەڵکی ئەم شارە و دەسبەسەریان کردوون.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان، تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەسبەسەرکردنیان ناڕوونە بەڵام بە وتەی کەسانی نیزیک لەم گیراوانە هۆکاری دەسبەسەر کردنیان بەشداری کردنیان بووە لە جێژن و خۆشییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی خەڵکی کوردستان بەبۆنەی بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی لە باشوری کوردستان و لەبەرکردنی جل‌و بەرگی کوردی.
لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەتیی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی مەهاباد، سنە، سەقز، جوانڕۆ، بانە، مەریوان، پاوە، هەوارامان، کامیاران و ساین قەڵا جگە لە هەڕەشەکردن لە لاوان و چالاکانی مەدەنی ئەم شارانە ژمارەیەک لە هاووڵاتییانیان لە پێوەندیی لەگەڵ پشتیوانی لە ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆی کوردستان دەسبەسەر کردووە کە تا ئێستا چارەنووسی بەشێکیان ناڕوونە.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا دوو كه‌سی خه‌ڵكی شاری بۆكان له شاری تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراونه‌ته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ دوو كه‌س به ناوه‌كانی شه‌مسه‌دین ڕۆسته‌می و حوسێن ڕه‌ستگارا له شه‌قامی پیروزی له شاری تاران دوكانیان هه‌بووه و له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌سبه‌ریان كردوون.
به قسه‌ی شایه‌تحاڵ‌نی ئه‌و ڕووداوه هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕێژیم هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر دووكانی ئه‌و دوو هاووڵاتییه كورده و پاش لێدانێكی قورس له شاگردی ئه‌و دوكانه و ئه‌و دوو هاوڵاتییه‌شیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه و تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵی شوێنی ڕاگرتن و هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركردنیان نه‌زانراوه.